11/07/2020 673 جار خوێنراوەتەوە

مان. یونایتد بە فەڕمی هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەدات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی میلان سكرینیاری بەرگریكاری ئینتەر میلان پێشكەش بە یانە ئیتالییەكە دەكات.

 

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای دەكات، مانچستەر یونایتد ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی سكرینیار هەیە لە مێركاتۆی داهاتوودا و بۆ ئەو مەبەستەش یەكەم گرێبەستی فەڕمی پێشكەش بە یانە ئیتاڵییەكە كردووە، ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەكات كە بڕی گرێبەستەكەی مان. یونایتد بۆ گواستنەوەی یاریزانە سلۆڤینییەكە 65 ملیۆن یۆرۆ بووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە وەرزی ڕابردوو ئینتەر بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانەی داوای 80 ملیۆن یۆرۆی كردبوو، بەڵام پێدەچێت بەهۆی ئەو قەیرانە ئابووریەی كۆرۆنا بۆ تەواوی یانەكان دروستی كردووە، لە كۆتاییدا ئینتەر بەو بڕەی شەیتانە سوورەكان رازی بێت و دەستبەرداری بەرگریكارەكەی بێت.

ئەم هەنگاوەی مانچستەر یونایتد لە كاتێكدایە، كۆمەڵێك یانەی گەورەی ئەوروپی گواستنەویی سکرینیار- یان بە ئامانج گرتووە، لە سەروویانەوە مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان دەبینرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا