11/07/2020 486 جار خوێنراوەتەوە

ئینتەرمیلان نرخی لاوتارۆی بۆ بەرشەلۆنە کەم کردەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نرخی دەستبەرداربوون لە لاوتارۆ مارتێنزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەكەی دیاری دەكات و بە كەمكردنەوەی نرخەكەشی ئومێدەكانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی دەبوژێنێتەوە.

 
ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای دەكات، بیروڕای یانەی ئینتەر میلان لە بارەی لاوتارۆ مارتینێزەوە لە گواستنەوەكانی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بە جۆرێك دوای كۆتایی هاتنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 111 ملیۆن یۆرۆ بوو، یانەكە نرخی ئەو یاریزانەی بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ كەمكردۆتەوە و ئەوەش دەرگا لە بەردەم بەرشەلۆنەدا دەكاتەوە و تا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دەستپێبكاتەوە و گرێبەستەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردوە، بەرشەلۆنە ئەو نرخەشی بە لاوە زۆرە و دەیەوێت بەشداری بە فلیپ كۆتینۆ بكات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو گرێبەستە و كەمكردنەوەی برەكەی، ئەمە جگە لەوەی دەیەوێت فشار لەسەر یانە ئیتالیەكە دروست بكات تا ئەو 90 ملیۆنەش كەمتر بكاتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا