11/07/2020 204 جار خوێنراوەتەوە

کۆنتی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی کۆبوونەوەی یەکلایکەرەوە ئەنجام دەدات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی سەبارەت بە داهاتووی یانەکەی دەیەوێت لەگەڵ کارگێڕی نێرازۆری کۆ ببێتەوە.

 
سەرەتایی ئەم وەرزە ئینتەرمیلان بە ڕاهێنەرایەتی کۆنتی وەک ڕاهێنەری نوێ دەستیان بە کێبڕکێی خولی ئیتاڵی کرد و ئەنجامەکانی یانەکە لە دەستپێکی خولەکەدا زۆر باش بوو، بەڵام پاش تەواوبوونی کەرەنتینە لە ئەوروپادا و دەستپێکردنەوەی خولەکان ئەنجامەکانی ئینتەرمیلان ڕووی لە خراپی کرد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتسی ئیتاڵیش ئاشکرای دەکات، ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر دەیەوێت پێش یاری یانەکەی بەرانبەر تۆرینۆ کە وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و بەرپرسانی ئینتەرمیلان ئەنجام بدات و لەوە دڵنیا ببێتەوە ئایا یانەکە دەیانەوێت پڕۆژەکەیان گەشە پێ بدەن و بە توندی کێبڕکێ بکەن؟.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنتی دەیەوێت بە ئیدارەی یانەکەی بڵێت ئەگەر دەیانەوێت بە یاریزانی لاو یانەکە بەرەو پێش ببەن ئەوا کاتی زۆریان دەوێت و دەبێت چاوەڕوان بن، بەڵام ئەگەر مەبەستیانە بە زووی بە نازناو شاد ببن، ئەوا دەبێت یاریزانی خاوەن ئەزموون بۆ یانەکە بگوازنەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کۆنتی ساڵانە 11 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە یانە ئیتاڵییەکە وەردەگرێت و پاش کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنسلیگ لە قۆناغی کۆمەڵەکان، دواتریش پلەی سێیەمی کاڵچۆی لە بەرژەوەندی ئەتڵەنتا لەدەست و لە ئێستادا بە ٦٥ خاڵەوە لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرەوەی ساری لە ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس ئاشکرا دەکرێن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یۆڤانتۆس چارەنووسی کریستیانۆ و ساری ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ تەرخان کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. 7 یاریزانی کێبڕکێی باشترینی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینی کراوی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆبامیانگی هێرشبەری یەکلایکردۆتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا گەیشتۆتە ڕێککەوتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دۆڕتمۆندی ڕاست و دروستی گرێبەستی مان. یونایتد بۆ سانچۆ ئاشکرا دەکات

سەرەتا