10/07/2020 675 جار خوێنراوەتەوە

فــەڕمی... ڕیاڵ مەدرید تا کۆتایی وەرز یاریزانێکی بەهۆی پێکانەوە لەدەست دا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئەمڕۆ هەینی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەبێ ئاشکرا کردنی ماوەی دوورکەوتنەوەی، پێکانی مارسیلۆی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند، بەڵام میدیایەکی نزیک لە یانەی شاهانە ماوەی دوورکەوتنەوەی مارسیلۆ ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دواداچوونی بۆ پێکانەکەی مارسیلۆ کردووە و ئاشکرای دەکات، مارسیلۆ بۆ ماوەی 3 هەفتە بەهۆی پێکانەکەیەوە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، واتا بۆ هیچ یارییەکی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی مارسیلۆ ناتوانێت یاری بکاتەوە.

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاند، لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا تووشی ئازار هاتووە و پێکانەکەش دەگەڕێتەوە بۆ یاری ڕابردووی یانەکە بەرانبەر ئەتلەتیک بیلباو لە میانی یارییەکانی لالیگا.

بەوهۆی پێکانەوە مارسیلۆ بەرانبەر ئالاڤێس و گراناتە و ڤیاڕیاڵ و لێگانێس ناتوانێت یاری بکات، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ ئامادە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا