10/07/2020 624 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. تیروپشکی قۆناغەکانی 8 و 4ی چامپیۆنسلیگ ڕاکێشکرا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و نیوەی کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی بۆ وەرزی ئەمساڵ ڕاکێشا.

ئەوەی جێگای سەرنجە تا ئێستا چوار یاری لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ ئەنجام نەدراون، بەڵام یوفا بەپێی گریمانە تیروپشکی بۆ قۆناغەکانی دواتر ئەنجام دا و ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بوو.

لە قۆناغی هەشتدا براوەی یاری (مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید) ڕووبەڕوو براوە یاری (یۆڤانتۆس و لیۆن) دەبێتەوە، ئەم گروپەش بە گروپی A ناسراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە براوەی نیوان (بەرشەلۆنە و ناپۆلی) ڕووبەڕووی براوەی نێوان (بایرن موینخ و چێڵسی) دەبێتەوە، ئەم گروپەش بە گروپی C ناسراون.

براوەی گروپی A ڕووبەڕووی براوەی گروپی C دەبێتەوە.

واتا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەی یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید هەیە ولە قۆناغی نیوەی کۆتایشدا ئەگەری هەیە کلاسیکۆ ئیسپانیا ڕوو بدات، یان کریستیانۆ بە درێسی یۆڤانتۆسەوە ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە.

ئەو چوار یانەیەی پێش هاتنی کەرەنتینەی ئەوروپا گەیشتوونەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی براوەیان لە نیوەی کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکدی دەبێتەوە، واتا براوەی نێوان (لایبزیگ و ئەتلەتیکۆ مەدرید) کە ناسراون بە گروپی B ڕووبەڕووی براوەی نێوان (ئەتڵەنتا و پاریس سانجێرمان) دەبێتەوە کە ناسراون بە گروپی  D.

 بۆ یاری کۆتایش براوەی نیوان گروپی A و C ڕووبەڕووی براوەی نێوان گروپی B و D دەبێتەوە، واتا یەکێک لە یانەکانی (لایبزیگ و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتڵەنتا و پاریس سانجێرمان) دەگەنە یاری کۆتایی، بەڵام یانەکانی (چێڵسی و بایرن میونخ و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و ناپۆلی و مانسیتی) تەنیا یەک یانەیان دەرفەتی گەیشتنیان بە یاری کۆتایی هەیە.

یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنسیلیگش لە 7ی مانگی هەشتی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و یارییەکانیش بریتین لە.
مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای ئیتیحاد
بەرشەلۆنە و ناپۆلی لەسەر یاریگای کامپ نو
بایرن میونخ و چێڵسی لەسەر یاریگای ئالیانز ئارینا
یۆڤانتۆس و لیۆن لەسەر یاریگای یۆڤانتۆس ئارینا

یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایشدا لە نێوان 12 و 15ی مانگی هەشتی داهاتوو بەڕێوە دەچن.

یارییەکانی نیوەی کۆتاییش 18 و 19ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت و یاری کۆتایش چوار ڕۆژ دواتر و  لە 23ی مانگی هەشت ئەنجام دەدرێت.

جگە لەو چوار یارییەی لە قۆناغی 16 لە میانی یاری گەڕانەوە باقی یارییەکانی دیکەی قۆناغەکانی هەشت و چوارگۆشەی زێڕین و یاری کۆتاییش لەسەر خاکی پۆرتوگال و لە شاری پۆڕتۆ ئەنجام دەدرێن.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ڕائول گۆنزالێس: هیوادارم لامین خەونەکەمان بەدی بهێنێت

سەرەتا