10/07/2020 1474 جار خوێنراوەتەوە

دەروونت ئارامبکەوە و سەرکەوتووبە!

"وانەی فیزیای قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، مادەیەکی زۆربوو، لە دە بەشی سەرەکی پێکهاتبوو، بەشەکان قەبارەی جیاوازیان هەبوو، تاکە تاقیکردنەوەبوو کە کەمترین کات خەوتبم! دەبوو بەردەوام سەعی بکەیت هەتا تەواوی بکەیت.

عەسر پاش ئەوەی زۆر ماندوبووم بریارمدا بچمە ژوری دواوە، یەک سەعات بخەوم هەتا کەمێک بحەوێمەوە، لە کاتێکدا کەمێک بوو چاوم چووبووه‌ خەو و خەوملێکەوت، لە پر بە دەنگی بەرزی برا بچوکەکەم (ئەوکات ١٣ ساڵان بوو) کە تەلەفیزیۆنەکەی هەڵکرد خەبەرم بووەوه‌ و زۆر توڕەبووم، بەشێوەیەک کە هەموو هەستاین پێکرد و سەرکۆنەی برا بچوکەکەمیان کرد!

ئەوە تاکە سات بوو کە هێندە بێزار و تورەبم لە هەموو ماوەی تاقیکردنەوەکانی وزاری، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە ماندوببوم و نەحەوابوومەوە، بەڵام بڕیارەکەی خۆم هەر بردە سەر و سەعاتێک خەوتم و دەرئەنجام سوپاس بۆ خوا لەو تاقیکردنەوە نمرەی تەواوم هێنا!"

لەبەر ئەوە هەوڵبدە خۆت ئارامبکەیتەوە، حەوانەوە هەرگیز فەرامۆش مەکە، خەوی پێویست بخەوە و کاتی پێویست بدە بەخۆت کە دەروونت ئارامبێتەوە، زۆرماندووبوون دەبێتە لەناوبەری تەرکیز و یادگەت لاواز دەکات، دەبێت لەگەڵ هەوڵدانی جددی و کاتبەفیرۆنەدان، هەمیشە ئاگاداربیت کە دەرونت نەپەشێوێت، چونکە ئەگەر دەروونت تێکچوو، ئیتر هەموو شت تێکدەچێت، حەوانەوە هاوکارە بۆ بەهێزی و بەردەوام بوون.

"داربڕێکی نوێ هاتە ناو کۆشکی پاشا، پاشا بە دڵسۆزی ئەم پیاوە نوێیە زۆر سەرسامبوو، داربڕەکە لە مانگی یەکەمدا ١٨ داری کەرتکرد، ئەمەش پاشای زۆر دڵخۆشکرد، مانگی دووەم هەمان هەوڵیدا بەڵام توانی تەنها ١٥ دار کەرتبکات، لە مانگی سێیەمدا هەموو هەوڵێکی دا بەڵام تەنها ١٢ داری کەرتکرد، لە مانگی سێیەم پاشا سەردانی داربڕەکەی کرد و پرسیاری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کرد، پیاوەکە بەوە ڕونیکردەوە کە لەوانەیە بەهۆی بێهێزبوونی لاشەی یان چوونە تەمەنییەوە بێت، پاشا پرسیاریکرد "ئاخیر جار کەی بوو کە تەورەکەت تیژکردەوە؟ "جێگەی سەرسامی بوو کە ئەو پیاوە لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا بۆ یەکجاریش تەورەکەی تیژنەکردبۆوە، ئەوەش تاکە هۆکاربوو کە ئەو پیاوە نەیتوانی داری زۆرت کەرتبکات."

ئەگەر چەکوشی دەستت و هۆکاری سەرکەوتنت لە کارەکەت "دەروونت" تیژ نەکەیتەوە و بەهێزی نەکەیت "حەواندنەوە" ئەوە بە دڵنیایی بەرهەمداریت (سەرکەوتنت) کەمدەبێتەوە.

- هەوڵبدە خەوی پێویست بخەوە، کەمتر لە ٦ سەعات لە شەو و رۆژێکدا نەخەویت.

- لەنێوان هەوڵدانەکاندا کارێکی چێژبەخش بکە وەکو گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی خانەوادە، سەیرکردنی بابتێکی چیژبەخش،.. بۆ نمونە پاش سێ سەعات لە سەعیکردنی جدی بچۆ قاپێک زەڵاتەی میوە ئامادەبکە و بیخۆ، هەموی ١٥ خولەکی دەوێت بەڵام هێزت پێدەبەخشێت.

- رۆژانە هەوڵبدە کاتێک دابنێ بۆ چالاکییەک کە دەرونت ئارامدەکاتەوە وەکو قورئانخوێندن، گوێگرتن لە میوزیکێکی ئارام، وێنەکێشان، ... دەتوانیت کەمتر لە ١٥ خولەک دابنێیت لە شەو و رۆژێکدا.

جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مالیزیا.. تەمومژی دووكەڵاوی خواستی لەسەر كڕینی ئامێرەكانی ئۆكسجین زیاد كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

  • پێش 4 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • 12/09/2026

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • 05/09/2026

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • 30/08/2026

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

سەرەتا