10/07/2020
894 جار خوێنراوەتەوە
منداڵانى ئيدلب لەژێر سايەى ئاگربەستدا چالاكى هەڵدانى "كۆلارە" ئەنجامدەدەن
پهیام
لە كەمپێكى ئاوارەكانى ئيدلب كە بە زۆر لە شوێنى خۆيان دەركراون، منداڵان لە كەشوهەواى ئاگربەستدا كاتيان بە فڕاندنى كۆلارە بەسەردەبەن.
بەرپرسانى كەمپى ئاوارەكانى سەرسنوورى توركيا كە بۆ ئەو كەسانەى لە هێرشەكانى رژێمى بەشار ئەسەد و هێزە پاڵپشتييەكانى پەنايان بۆهێناوە، بەمەبەستى دوورخستنەوەى منداڵان لەو كاريگەرييە دەروونييەى كە شەڕى ناوخۆ بەسەريانيدا هێناوە چالاكى هەڵدانى كۆلارەيان رێكخست.
بەرپرسى كەمپەكە عەبدولسەلام يوسف، لە لێداونێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى ئەم چالاكييەيان بە مەبەستى لە بيربردنەوەى ئەو ساتە سەختانەيە كە ئەو منداڵانە تێيدا تێپەڕيون.
عەبدولسەلام يوسف، گوتى "لەژێر دروشمى 'دادپەروەرى بۆ منداڵانى كەمپەكە ' ئەم چالاكييەيان بۆ ئەو منداڵانەى كە ژيان لە كەمپەكەدا بەسەر دەبەن رێكخستووە. بە پێى تواناكانى خۆمان لە كارتۆن، قەڵەمى رەنگاوڕەنك و تێپ كۆلارەمان دروستكرد".
يوسف، ئاماژەى بەوەشكرد كە بە هەوڵەكانى بەرپرسانى كەمپەكە چالاكى رێكدەخەن و ئامانجيان دروستكردنی جياوازييەكە بۆ منداڵەكان و گوتى، "منداڵانى نێو كەمپەكە لە هەموو شت بێبەشن. پێويستە رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى هەموو جيهان منداڵەكانى نێو كەمپەكان لە بيرنەكەن".
وەليد رەحمون، تەمەنى ١٣ ساڵانە و بەشدارى لە چالاكى كۆلارەكەى كردووە، گوتى ئەگەر بۆ ساتێكيش بێت ئەم چالاكييە ئەم ناخۆشييانەى كە ماوەيەكى زۆرە لەگەڵ هاوڕێكانى دەيچێژن لە بيريانى بردووەتەوە.
رەحمون، گوتى "لە گەڵ هاوڕێكانمان لەو پێداويستييانەى كە لێرە دابينمان كردووە لە دەزوو، كاغەزو دار كۆلارەمان دروستكرد. ئەمانەمان بە ديارى دا بە منداڵانى كەمپەكە و دڵيانمان خۆشكرد. ناخۆشييەكانمان لە بيربردنەوە".
رەحمون، بانگەوازى ئەوەشى كرد كە "پێويستە هاوكارى منداڵانى سووريا بكرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە