09/07/2020 456 جار خوێنراوەتەوە

ساری داوای گواستنەوەی یاریزانێکی چێڵسی کردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس پێداگرە لە بەدەستهێنانی جۆرجینۆی ئیتاڵی لە یانەی چێڵسی و یانە ئیتاڵیەكەش ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكە دەكات.

سەرچاوە هەواڵیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد كە یۆڤانتۆس لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ كارگێری بلوز بۆ گواستنەوەی جۆرجینۆی یاریزانی تایبەتمەندی ساری راهێنەری یانەكەیان و دەشیانەوێت یەكێك لە رابیۆت یاخود ئارۆن رامسی بخەنە نێو گرێبەستەكەوە.

لای خۆشیەوە رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی نزیك لە یۆڤی ئاشكرایكرد، ساری تەنیا بە هێنانی ئارسەر ڕازی نییە و داوای جۆرجینۆی كردوە تائەوەی بەشێوەیەكی سەركەوتوانە پلانەكانی لە یاریگادا جێ بە جێ بكرێت.

جێی ئاماژەیە جۆرجینۆ لە هاوینی 2018 لەگەڵ ساری راهێنەری بەرامبەر 58 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسیەوە كردوە و ئەگەرچی پێشتر یاریزانی سەرەكی بوو, بەڵام لەئێستادا لە پێكهاتەكەی لامپارد وەك یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • پێش 1 هەفتە

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

سەرەتا