06/07/2020
506 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه
په‌یام
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی له (جینین پلاسگێرت) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له عێراق، كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و نه‌مانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروو و دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان كرا.
له‌و باره‌وه، گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی دادگه‌رانه به باشترین بژارده ئه‌ژمار كرا و یه‌كگوتاریی هه‌رێمی كوردستانیش به هۆكاری گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر زانرا.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد "له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، پێویسته هه‌رێم په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگیرێت و گوتاری سیاسیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی یه‌ك بخات‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی تێبكۆشێ".
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌میری كۆمه‌ڵ‌و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسكردن بوو له تۆپباران و بۆردومانی گونده‌كانی سه‌رسنووری هه‌رێمی كوردستان‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به پێویست زانرا.
هاوكات وه‌فدی میوان ڕۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ پێشهاته‌كان به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە