پێش 4 هەفتە 347 جار خوێنراوەتەوە

پاش 71 ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان، له‌ یه‌ك ڕۆژدا گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاوسه‌ر یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 71 ساڵه‌ پێكه‌وه‌ ژیان و له‌یه‌ك ڕۆژیشدا هه‌ردووكیان كۆچی دواییانكرد.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاوی كرده‌وه‌، هێریێرت دیلاگل، له‌ ساڵی 1947 مارلین فرانسیسی ناسیوه‌ ئه‌وكاته‌ی مارلین له‌ قاوه‌خانه‌یه‌كی شاری وێنسبۆرو له‌ویلایه‌تی جۆرجیا كاری كردووه‌.

دیلاگل له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامنه‌وانی له‌ ساڵی 2018 ده‌ڵێت،" ڕۆژانه‌ چاودێری چۆنێتی ڕۆشتن و شوێنی ڕۆشتنیم ئه‌كرد بۆ قاوه‌ خانه‌كه‌، جارێك ئازایه‌تی نواند و داوای یه‌كتربینینی لێكردم له‌ دوای ده‌وام، پاش چه‌ند ساڵێك هاوسه‌رگیریمان كرد".

دوو هاوسه‌ره‌كه‌ پاش به‌سه‌ر بردنی 71 پێكه‌وه‌ ژیان، ڕۆژی هه‌ینی 12ی 7 له‌نه‌خۆشخانه‌ی وینیبۆرۆ هێربێرتی ته‌مه‌ن 94 ساڵ له‌كاتژمێر 2.20ی به‌ره‌به‌یان كۆچی دوایی كرد و مارلینی ته‌مه‌ن 88 ساڵیش له‌هه‌مان ڕۆژ و پاش 12 كاتژمێر له‌ مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد، هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌ له‌ 15 -7 به‌خاك سپێردران.
هێربێرت و مارلین له‌دوای خۆیان 6 منداڵ و 25 نه‌وه‌ و 3 منداڵی نه‌وه‌كانیان به‌جێهێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 1 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 2 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 2 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

  • پێش 2 هەفتە

    تایبه‌ت به‌دایكان، به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كاره‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه‌

  • پێش 2 هەفتە

    کەسێتی و هاوسەرگیری

سەرەتا