05/07/2020
259 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: كۆتایی 2020 ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنین
په‌یام
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ڤاكسینێكیان بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانی كۆرۆنا دروستكردووه و پێش كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌ست ده‌بێت.
تره‌مپ له میانی وتارێكیدا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: "پێش كۆتایی ساڵی 2020 ئه‌مریكا ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت".
وتیشی: "پێشكه‌وتنێكی باشمان له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستهێناوه، پلانه ستراتیژییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی باش كارده‌كه‌ن و ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه".
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا جارێكی دیكه هێرشی كرده‌سه‌ر چین و به هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تۆمه‌تباركرد و وتی: "ده‌بێت چین له‌سه‌ر خه‌مساردی و بێباكی له به‌رگرتن له په‌تاكه سزا بدرێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له سه‌دا 99ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مریكا مه‌ترسیدار نین".
ئه‌مه له كاتیدایه به‌گوێره‌ی داتاكانی زانكۆی "جۆن هۆبكنز"ی ئه‌مریكی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكه‌ی 48 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 252 توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە