پێش 4 هەفتە 235 جار خوێنراوەتەوە

هه‌وكردنی‌ ڤایروسی‌ جگه‌ر

په‌یام

یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ درمانه‌ی‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ڤایرۆسه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ جگه‌ر، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م زیانه‌ كاتی‌ بێت و جگه‌ر چاكببێته‌وه‌ یان ببێته‌هۆی‌ تێكدانی‌ خانه‌كانی‌ جگه‌ر به‌به‌رده‌وامی‌.

-  پێنج جۆری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ ئه‌وانیش (أ، ب، ج، د، ه)و چه‌ند جۆرێكی‌ تر كه‌ تائێستا پۆڵێن نه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ توشبون و هه‌وكردنی‌ جگه‌ر دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك نه‌خۆشه‌كه‌ تای‌ لێ‌ دێت و ئازارێك له‌لای‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ڕاستی‌سكی‌ دروستده‌بێت و وورده‌وورده‌ توشی‌ زه‌ردویی‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها میزه‌كه‌ی‌ زه‌رد ده‌بێت و وه‌ك چای‌ لێ‌ دێت و سپێنه‌ی‌ چاوی‌ زه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها گیانی‌ ده‌ست ده‌كات به‌ خورین.

-  چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆربه‌ی‌ زۆریان وورده‌وورده‌ به‌ره‌و باشی‌ ده‌چێت و چاكده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌خوێنیدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ تر.

-  هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌نده‌ به‌توندی‌ ده‌یگرێت، جگه‌ری‌ په‌كده‌خات و بێهۆش ده‌بێت و زۆر له‌مردن نزیك ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێك كه‌س باشتر ده‌بێت به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێكدا جگه‌ری‌ وه‌ك مۆمی‌ لێ‌ دێت و په‌كی‌ ده‌كه‌وێت، كه‌ئه‌مه‌ هۆیه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ مردنه‌، كه‌ جگه‌ر به‌ره‌و په‌ككه‌وتن چوو خوێنی‌ ڕوونده‌بێته‌وه‌و نامه‌یێ‌ و زووزوو له‌خۆیه‌وه‌ یان به‌شتێكی‌ بچووك خوێنی‌ به‌رده‌بێت و ناگیرسێته‌وه، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌م، كۆم یان هه‌ر برینیكه‌وه‌ بێت.

هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایروسی‌ "د"  ده‌لتا
-  ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌نها به‌یاوه‌ری‌ ڤایروسی‌ (ب) ده‌توانێت بمێنێته‌وه‌و زۆر ببێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ 8% ی‌ تووشبو به‌هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایروسی‌ (ب) و 2% له‌هه‌ڵگرانی‌ ئه‌م ڤایروسه‌، ڤایروسی‌ (د)یان تیدا ده‌بینرێت.
 - هه‌ر وه‌كو ڤایروسی‌ (ب) به‌هۆی‌ گوێزانه‌وه‌ی‌ خوێن و سێكسه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، زۆربه‌ی‌ توشبوه‌كان ئالوده‌بوانی‌ هۆشبه‌ره‌كانن كه‌ ده‌رزی‌ به‌كار ده‌هێنن.
* خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌ هه‌روه‌كو خۆپاراستن له‌ڤایرۆسی‌ (ب) وایه‌
هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایروسی‌ "ه":
-  له‌گه‌ڵ پیسایی‌ نه‌خۆش ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو زێرابه‌كان، هه‌ركاتێك ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ زێراببوو ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ئاوه‌ پیسبووه‌وه‌و ئه‌و خواردنانه‌ی‌ به‌م ئاوه‌ دروستده‌كرێت ده‌گوێزرێته‌وه‌و خه‌ڵك توشده‌كات، ژنی‌ سكپڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر له‌خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ توشده‌بێت.
-  شێوه‌ی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ له‌نه‌خۆشدا هه‌روه‌ك هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایرۆسی‌ (أ) وایه‌و هه‌روه‌ك ئه‌ویش به‌خۆی‌ ده‌ڕوات و نه‌خۆشه‌كه‌ چاكده‌بێته‌وه‌.
هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایرۆسی‌ "G": ساڵی‌ 1996 دۆزراوه‌ته‌وه‌و زانیاری‌ له‌سه‌ری‌ تا ئێستا كه‌مه‌و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.

هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ ڤایروسی‌ ج
چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟
به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ سێكس و تێكردنی‌ خوێن یان به‌رهه‌مه‌كانی‌ خوێنه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، 80% توشبوان به‌مجۆره‌ توشی‌ هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ درێژخاین ده‌بن و له‌مانه‌یش 20% یان جگه‌ریان په‌كی‌ ده‌كه‌وێت و 5%یان توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر ده‌بن له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵدا.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ چی‌ ده‌كات له‌جگه‌ر؟
له‌ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ په‌ككه‌وتنی‌ جگه‌رو چاندنی‌ جگه‌ره‌ له‌وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌پێشدا هه‌روه‌ك جۆره‌كانی‌ تر ده‌رده‌كه‌وێت و دوای‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ زۆربه‌یاندا به‌ره‌و چاكبونه‌وه‌ ده‌چێت، له‌هه‌ندێكیاندا نه‌بێت كه‌ جگه‌ر كتوپڕ په‌كی‌ ده‌كه‌وێت و له‌وانه‌یه‌ بمرێت.
چی‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌؟
له‌جیهاندا زیاتر له‌ 170 ملیون كه‌س به‌هۆی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ به‌ده‌ست هه‌وكردنی‌ جگه‌ری‌ درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌وانه‌یه‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ داهاتویاندا جگه‌ریان ببێت به‌مۆم و به‌ته‌واوی‌ په‌كی‌ بكه‌وێت یان توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌رببن، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشانه‌ به‌ته‌واوی‌ واز له‌خواردنه‌وه‌ی‌ كهول بهێنن كه‌هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر هیلاككردنی‌ جگه‌رو پێشخستنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌.
هه‌ندێكی‌ تر له‌هۆكاره‌كانی‌ توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌:
سێكس هۆكارێكه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌، هه‌روه‌ها تێكردنی‌ خوێن و به‌رهه‌مه‌كانی‌ خوێن، ده‌رزی‌ لێدان به‌هه‌مان سرنج، خاڵكوتان، كه‌ڵه‌شاخ، گوێزانی‌ سه‌رتاش، هۆكاره‌كانی‌ تر وه‌كو ئامێری‌ ددان و شۆردنی‌ گورچیله‌و ناظور. ئه‌مانه‌ له‌كاتێكدا كه‌ڕه‌چاوی‌ ته‌عقیم به‌باشی‌ نه‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی‌ لیكه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بگوێزرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناوده‌م بریندار بێت.



پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌ و هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 1 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌و منداڵانه‌ی ژه‌می به‌یانی ناخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كانیان هه‌یه‌

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ

سەرەتا