پێش 4 هەفتە 293 جار خوێنراوەتەوە

به‌م ڕێگه‌ ئاسانه‌ زانیاری و وێنه‌كانت له‌‌ "فه‌یس ئه‌پ" بسڕه‌وه‌

په‌یام

چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌رنامه‌ی "فه‌یس ئه‌پ" به‌ته‌واوی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داگیر كردبوو، به‌تایبه‌تی ترسی ده‌ستگه‌یشتن به‌زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران و به‌كارهێنانی وێنه‌كانیان بۆ بابه‌تی بازرگانیكردن.

له‌ ته‌واوی جیهانه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران پێشوازیییه‌كی گه‌رمیان كرد له‌ به‌كارهێنانی "فه‌یس ئه‌پ" بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی خۆیان ببینن له‌كاتی به‌ساڵاچوون و پیربووندا، پرۆگرامه‌كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی زیره‌كی تێدا جێگیر كراوه‌ كه‌ پشتیان پێده‌به‌ستێت له‌ وگۆڕانكاریانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوخساری مرۆڤیدا ده‌هێنێت.

یوروسلاڤ گۆنشارۆڤ دامه‌زرێنه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ ڕوونی كردوه‌ته‌وه‌، "فه‌یس ئه‌پ" پشتده‌به‌ستێت به‌ تۆڕه‌ی ده‌ماره‌خانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستێت به‌ گۆڕانكاری كردنی وێنه‌ی كه‌سه‌كه‌،‌ به‌شێوه‌یه‌ك نزیكبێت له‌ ڕاستی.

له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی "فه‌یس ئه‌پ" به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌ڵام بووه‌ته‌هۆی ترسی به‌كارهێنه‌ره‌كانی، به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به‌ زانیاری و وێنه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆنشارۆڤ وتی، پرۆگرامه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌م به‌كارناهێنێت، وتیشی  به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان له‌ سێرڤه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ بسڕنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، پێگه‌ی "The Next Web" بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ده‌توانرێت ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ناو سێرڤه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ بسڕدرێنه‌وه، به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌:

پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ و له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت، پاشن بڕۆره‌ سه‌ر Settings پاشان Support پاشان Report a bug
له‌ به‌شی Report a bug وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ بده‌ره‌وه" كه‌ ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی Privacy پاشان، نوسینی(request the data removal هه‌ڵده‌بژێریت و زانیارییه‌كانت هه‌مووی له‌ سێرڤه‌ری "فه‌یس ئه‌پ" ده‌سڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خێرا نا و پێویستی به‌ كاتێكی دیاری كراو هه‌یه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 1 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 2 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 2 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا