03/07/2020 311 جار خوێنراوەتەوە

ناوه‌ندی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو، مامۆستا مەلا سلێمان پیرئۆمەری ده‌كات

په‌یام

ناوه‌ندی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو، مامۆستا مەلا سلێمان پیرئۆمەری، زانای ئیسلامیی و کەسایەتی ئاینیی و کۆمەڵایەتی هەولێر ده‌كات.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم
من المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه و منهم من ینظر وما بدلوا تبدیلا

بە کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا مەلا سلێمان پیرئۆمەری، زانای ئیسلامیی و کەسایەتی ئاینیی و کۆمەڵایەتی هەولێر دڵتەنگ و تازێبارین.

مامۆستای کۆچکردوو یەکێک بووە لەو زانا عەمامە پاک و خواناسانەی کە هەمووکات دۆست و پشتیوانی مسوڵمانان و کاری ئیسلامیی و دژی ستەم و سەرکوتکردن و چەوساندنەوە بووە و لەو پێناوەشدا عەزیەت و ئازار و ناڕەحەتی زۆری بینیوە و چەندین جاریش لە پێشنوێژی و وتارخوێنی لەلایەن دەسەڵاتەوە دوورخراوەتەوە.

مامۆستای مەرحوم ماوەیەک لێپرسراوی لقی هەولێری زانایانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە و کۆچی دواییشی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و مسوڵمانان و پڕکردنەوەی شوێن و کەلێنیان، مەرحەمەتی پەروەردگاری دەوێت .
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی مسوڵمانانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێیەوە مامۆستای خۆشەویستمان بخاتە بەر لێبوردن و بەزەیی خۆی و لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکاندا حەشری بکات و مەئوای بەهەشتی نەبڕاوە بێت.

انا للە و انا الیە راجعون

ناوەندی زانایان و بانگەوازی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
٣ ی تەموزی ٢٠٢٠
سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی دوانزەی شارەزووری كۆمەڵی ئیسلامی گەشتێكی بۆ سەرجەم ئەنجومەنەكانی سنوری مەڵبەند ڕێكخست

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ره‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوو پرس به‌ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده ‌له‌ سلێمانی گه‌یاند

  • پێش 3 هەفتە

    سۆران عومه‌ر: سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتن منی تەسلیمی پارتی کرد، ئێستاش پەرلەمانی تەسلیم کردن

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی ‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كرد

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل ده‌كات

سەرەتا