03/07/2020
1447 جار خوێنراوەتەوە
زانا‌و كەسایەتی ڕابوونی ئیسلامی، مامۆستا مه‌لا سلێمان پیرئۆمەری كۆچی دوایی كرد
په‌یام
مامۆستا مه‌لا سلێمان پیرئۆمەری، زانا‌و كەسایەتی ڕابوونی ئیسلامی و بەرپرسی پێشووی لقی هەولێری زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا سلێمان له ساڵی 1953 له‌دایك بووه، خەڵکی گوندی پیرۆمەری دەڤەری باڵەکایەتیی بووه و له‌م دواییه‌دا لە كۆمەڵگای مەلا ئۆمەری سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بووه، خوێندنی مەلایەتی لە باڵەکایەتی تەواو کردووە.
ناوبراو لەسەر کاری ئیسلامی و بانگه‌وازكردن و ڕێنموونی خه‌ڵك ناڕه‌حەتی و مه‌ینه‌تی زۆری بینیوە و زیندانی كراوه و چه‌ندین جار ئەشکەنجەدراوه.
هاوكات مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای كۆچكردوو كردووه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
( كُلُّ نَفْسٍ ذآیِٔقَەُ الْمَوْتِ وإنَّما تُۆفَونَ أجورَكم یومَ القیامة)
بەدڵێكی ڕازی بە قەدەری خوای پەروەردگار ھەواڵی كۆچی دوایی زانا‌و كەسایەتی ڕابوونی ئیسلامی و بەرپرسی پێشووی لقی هەولێری زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی (مامۆستا مه‌لا سلێمان پیرئۆمەری)مان پێگەیشت، بەناوی بەرپرس و كارگێڕ و تەواوی ئەندامانی مەڵبەندەكەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی مامۆستا دەكەین و
نزا بۆ سـەبوری دڵی تەنگی پـڕ خه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌یان دەكەین، لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو لەگەڵ ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان بە فیردەوسی خۆی شاد بكات. .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەڵبەندی (٨)ی سۆرانی
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
٣/٧/٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە