ئێدوارد فیلیپ، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی فەرەنسا
03/07/2020 380 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی فه‌ڕەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

په‌یام

کەمێک بەر لە ئێستا ئێدوارد فلیپ سەرۆک وەزیرانی فه‌ڕەنسا دەستیلەکارکێشایەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی فه‌ڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی فه‌ڕەنسا بڵاویکردۆتەوە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دەستلەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا.

راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی فه‌ڕەنسا هیچ ئاماژەیه‌كی بەوە نەکردوە کە ناوبراو جارێکی دیکە دەکرێتەوە بەسەرۆک وەزیران دوای گۆڕانکاری یان نا؟

ئەوەش زانراوە کە ئامانجی سەرۆکی فه‌ڕەنسا لەو گۆڕانکارییە تیشکخستنە سەر بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکەیەتی دوای قەیرانی کۆرۆنا.

بەگوێرەی شیکەرەوە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵەکانی ماکرۆن بۆ گۆڕانکاری لە حکومەتدا هەوڵێکە بۆ رزگارکردنی پارتەکەی لە دۆڕانی زیاتر، دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا پاشەکشەی کردوە.

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئیلیزە) لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیران ئێدوارد فیلیپ دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە سەرۆککۆمار ئیمانوێل ماکرۆن کردووە و ئەویش ڕەزامەندی لەسەر داوە.

کۆشکی ئیلیزە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "حکوومەتی فیلیپ لە کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت لە ماوەی ڕاگوزەری و تاوەکو دانانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ."

بەپێی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، دەستلەکارکێشانەوەکە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هەندێک چاکسازیی حکوومی کردووە بە ئامانجی بەهێزترکردنی پێگەی خۆی و بەدەستهێنانەوەی متمانەی دەنگدەران بەرلە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فەرەنسا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی ئیلیزە-دا هاتووە، "ماکرۆن ڕەزامەندی داوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەت کە ئێدوارد فیلیپ پێشکەشی کردووە."

میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بە چەند ناوێک کردووە کە ڕەنگە ماکرۆن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستنیشانیان بکات، لە سەروو هەمووشیانەوە وەزیری سوپا، فلۆرانس بارلی.

لەو بارەیەوە، ماڵپەڕی سی ئێن بی سی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فه‌ڕەنسا بەنیاز بووە گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەیدا بکات، ئەمڕۆ هەینی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ ئاشكرا بكرێت و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌ندرێت.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ چاوه‌ڕێی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان یه‌خه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا