03/07/2020 169 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری دێرەلوک و شیلادزێ بۆردومان دەکەن

په‌یام

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری دێرەلوک و شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان كردووه‌.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووك و چیای کورەژارییان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ بۆردوومانکردووە.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ئەمڕۆ چوار جار لەسەریەک ئه‌و چیایه‌ بۆردوومان کراوە کە بۆردومانەکە نزیک چەند گوندو باخ و باخاتى هاوڵاتیان بووە، تائێستا نازانرێت زیانەکانى چییە بووە.

جێی ئاماژه‌یه‌، سوپای تورکیا لە مانگى رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکى بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان دەستپێکردوە بەبیانووى لێدان لە بنکەو بارەگاکانى پەکەکە، بەڵام چەند بنکەیەکى نوێی سەربازى جێگیرى لە ناو خاکى هەرێمدا دروستکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌كاته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئاماده‌یی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەرکووک.. سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکوومەتی هەرێم بە مەرج کارەبا بە بەغدا دەدات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی ڕووداوی سوکایەتیکردن بە گەنجەکەی بەغدا دەستگیرده‌كات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک سووتا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دهۆك.. دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڕیاردرا نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

سەرەتا