03/07/2020 2258 جار خوێنراوەتەوە

دابەشكردنی 15 ملیار دینار بەسەر هاوڵاتیانی كەمدەرامەتی هه‌رێم دەستپێدەكات

په‌یام

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم ئاشكرای ده‌كات، دابەشکردنی 15 ملیار دینار بەسەر هاوڵاتیانی كەمدەرامەت لەچوارچێوەی رێككارەكانی روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە قۆناغی تەواوبووندایە وبەمنزیكانە دابەشكردنی دەستپێدەكات.

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم، ئاریان ئەحمەد رایگه‌یاندووه‌، "ھاوشێوەی دابەشکردنی بڕە خۆراکەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر کەمدەرامەتان دابەشی کرد، هه‌روه‌ها بڕی 15 ملیار دیناریش وەک پارە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش دەکات".
ڕایشیگه‌یاندووه‌، "بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکردنی چەند لیژنەیەک دراوە بۆ ئەوەی لیستی ناوەکان ئامادە بکەن و دوای تەواوبوونی لیستەکەش بەپێی میکانزمێک بڕی پارەکە دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک کەلێنێکیان بۆ بگرێت و بەشی پێداویستیی ماوەیەکیان ببێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، بەگوێرەی ئەو كارانەی تاكو ئێستا كراون، ھەولێر 45 هه‌زار و 500، سلێمانی 32 هه‌زار و 500، دھۆک 32 هه‌زار و 500، ھەڵەبجە 5 هه‌زار و 200، گەرمیان 6 هه‌زار و 200 و راپەرین 7 هه‌زار و 800  كەمدەرامەت پارەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت."
ئاریان ئەحمەد سه‌باره‌ت به‌ کاتی دابەشکردنی پارەکە ئاشكرایكردوه‌، بەهۆی دابەشكردنی موچەوە كارەكانی لیژنەكە دواكەوت، چاوەڕێ دەكەین كارەكانی لیژنە فەرعیەكان لە هەفتەی داهاتو تەواو ببێت و لەنزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی 15 ملیار دینارەكە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 988 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا