03/07/2020 161 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی له‌باره‌ی داڕمانی رەوشی تەندروستی لە بەندیخانەکان ده‌درێت

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریی دا لە داڕمانی رەوشی تەندروستی لە بەندیخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، و سەرۆکی بەرەی رزگاری نیشتمانی عێراق، ئوسامە نوجێفی داوای گرتنەبەری رێکاری بەپەلە دەکات بۆ ئازادکردنی گیراوان ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان.

ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "چەندین تووشبووی کۆرۆنا لەنێو بەندیخانەکاندا هەن، هەروەها ژمارەیەک فەرمانبەری چاکسازییەکانیش تووشی ڤایرۆسەکە بوونە".

عەلی بەیاتی ئاماژەی بەوەشکرد کە مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی تووشبووان لەنێو بەندییەکاندا روو لە هەڵکشان بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە رێکارەکانی تەندروستیی لە نێو بەندییەکان جێبەجێ ناکرێت.

بەیاتی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چەند رێکارێکی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانەی کە تێوەنەگلاون بە کردەی تیرۆریستی و ئەو تاوانانەی کە زیان بە ئاسایشی دەوڵەت دەگەیەنن.

عەلی بەیاتی روونیکردەوە توانای ئێستای بەندیخانەکان سێ هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە بنەڕەتدا دەبێ تیایدابن.

لەلای خۆیەو سەرۆکی بەرەی رزگاری نیشتمانی عێراق، ئوسامە نوجێفی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد رێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ئازادکردنی گیراوان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان.

نوجێفی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نێو بەندیخانەکان، داوا لە کازمی دەکەم هەنگاوی خێرا بگرێتەبەر بۆ ئازادکردنی گیراوان بە دەستەبەری".

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٥٣ هەزار و ٧٠٨ کەس، لەنێویاندا دوو هەزار و ١٦٠ گیانلەدەستدان هەبووە و ٢٧ هەزار و ٩١٢ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌كاته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئاماده‌یی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەرکووک.. سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکوومەتی هەرێم بە مەرج کارەبا بە بەغدا دەدات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی ڕووداوی سوکایەتیکردن بە گەنجەکەی بەغدا دەستگیرده‌كات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک سووتا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دهۆك.. دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڕیاردرا نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

سەرەتا