02/07/2020 313 جار خوێنراوەتەوە

گه‌رمیان.. هەڵكشانی ئاماری تووشبووان بە كۆرۆنا و خراپی سێكتەری تەندروستی هاوڵاتییانی نیگه‌ران كردووه‌

په‌یام

هەڵكشانی ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان و خراپی سێكتەری تەندروستی و لاوازی لاوازی ڕێكارەكانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسەكە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چین و توێژەكانی گەرمیانی نیگەران كردووە و بەیاننامەیەكی هەشت خاڵیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ بەزوویی بەدەمەوە هاتنی سێكتەری تەندروستی گەرمیان.
وەك لە بەیاننامەی ئەو ڕێكخراوانەدا هاتووە داوا لەلیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن سەردانی گەرمیان بكەن و لێكۆڵینەوە لە كۆی كێشەكانی تەندروستی بكەن و لێپێچینەوە لە كەمتەرخەمیەكان بكەن.
هاوكات داوا دەكەن نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەرمیان زیاد بكرێت و لێپێچینەوە و سزای ئەو نۆرینگە ئەهلیانە بدرێن كە بەبێ زانیاری بەناوی پشكنینی كۆرۆنا و پێدانی چارەسەری ناتەندروست بوونەتە بارگرانی بۆسەرشانی هاوڵاتیان. 
بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكان ئەو ڕێكخراوانە مۆڵەتی هەفتەیەك دەدەن بە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لەئەگەری بەدەمەوە نەهاتنیان ڕێكاری مەدەنی توندترو چالاكی زیاتر بەڕێوەدەبەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و به‌شێك له‌ پێكهاته‌كان به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکی یەکێتی وازی لە حزبەکەی هێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی كەركووك داوا لە هاووڵاتیان دەكات كرێی موەلیدە نەدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی حەمەساڵح: گازوایل بۆ توركیا نەچێت بەرمیلێك نەوت بۆ 175 هەزار دینار دادەبەزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژینگەپارێزانی تەندروستیی گەرمیان چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خاوەن نۆرینگەكانی گەرمیان دژی بڕیارێكی تەندروستی گردبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری تەندروستیی هەرێم: دامەزراندنی پزیشكان تۆزێك ئارامگرتن و كاتی دەوێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتی فیدڕاڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابیندەكات

سەرەتا