02/07/2020
1313 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای ژنی بابه كۆچی دوایی كرد
په‌یام
سیروسی گورجستانی ئه‌كته‌ری دیاری دراما و شانۆی ئێرانی ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سیروس له درامای كۆمیدی ژی بابه كه به‌رهه‌می دۆبلاژی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام بوو ڕۆڵی عه‌زیزی به‌نی ئاده‌می ده‌گێڕا.
ئه‌و درامایه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، به‌شێك له حیواره‌كانی تا ماوه‌یه‌كی زۆر و تا ئێستاش له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه.
سیروس گورجستانی ساڵی 1945 له شارۆچكه‌ی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له باكووری ئیران له‌دایكبووه، ئه‌مڕۆ 2ی ته‌مووزی 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی له‌واسانی شاری تاران له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا به‌هۆی نۆره‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە