02/07/2020 415 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی گریزمان داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە بەرشەلۆنە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئانتوان گریزمان فەرەنسی لە هەڵسوکەوتەکانی کیکی سێتینی ڕاهینەری بەرشەلۆنە ڕازی نییە و بۆ ئەو مەبەستەش خوشکەکەی کە دەکاتە بریکارەکەی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی کۆ دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی لوبارزیانی فەرەنسی لە نوێترین هەواڵدا سەبارەت بە بارودۆخی گریزمان ئاشکرای دەکات، خوشکەکەی ئانتوان وەک  بریکاری کارەکانی هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کۆ دەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە نهێنی زیاتری درکاندووە و ئاماژە بەوە دەکات، ئانتوان گریزمان لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە ئاگاداری کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە دەکاتەوە کە نایەوێت ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و مانەوەی پێ باشترە، خوشکەکەشی دەیەوێت گرفتەکانی چارەسەر بکات و براکەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی بگەڕێتەوە، تا ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە لەوە زیاتر گریزمان تووشی داڕمان نەبێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا