02/07/2020 340 جار خوێنراوەتەوە

لامپارد پەیامێک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیامێک ئاراستەی یاریزانەکانی دەکات و ڕایدەگەیەنیت، دووبارە کردنەوەی هەڵەکانیان دەبیتە هاندانی یانەی بەرانبەر و لە کۆتاییدا یارییەکەیان لەدەست دەردەجێت.

پاش شکستەکەیان بەرانبەر یانەی وێستهام یونایتد و لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لامپارد پەیامێک بۆ یاریزانەکانی دەنێرێت و دەڵێت: بەرانبەر وێستهام دەرفەتی بردنەوەمان لە بەر دەستدا بوو، بەڵام پێویست بوو گرنگی بە هەموو بەشەکانی یارییەکە بدەین، کاتێک لە یاریکردن دەوەستیت یان هەڵەکان دووبارە دەکەیتەوە، ئەوا هانی یانەی بەرانبەر دەدەیت باشتر یاری بکات، دواتریش دەبێت عەقڵیەتی یاریزانەکان بۆ بردنەوە زۆر زیاتر ئامادە بکەیت و ئەمەش کاڕێکی ئاسان نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەکەی بلوز ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باشن، بەڵام دەبێت چارەسەرێک بۆ دووبارە کردنەوەی هەڵەکان بدۆزنەوە، جونکە هەست دەکات لە یارییەکانی داهاتووشدا هەمان هەڵە ئەنجام دەدەنەوە.

لە کۆتایشدا لامپارد وتی: لە ئێستادا بە دوو خاڵ لە پێش مانچستەر یونایتد و وڵڤەرهامپتۆنەوە و ئەو دوو یانەیە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب نیشان دەدەن، بۆیە پێویستە ئاگادار بن و هەوڵ بدەن کەمترین خاڵ لەدەست بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرەتا