01/07/2020 571 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوبەری یۆڤانتۆس هۆکاری ئاڵگۆپێکردنی پیانیچ بە ئارسەر ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

فابیۆ پاراچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، تەمەنی ئارسەر میلۆ بەراورد بە میرالیم پیانیچ کەمتر بووە و لەبەر ئەوەش ئاڵوگۆڕەکەیان پێ باش بووە.

 
لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی سەبارەت بە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پاراچی وتی: بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە شێکە لە پلاندانان و بەشێکیشی دەرفەتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیە، ئێمەش بۆ گواستنەوەی ئارسەر هەم پلان و هەمیش دەرفەتمان هەبوو.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوبەرەکەی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوە کرد، پیانیچ بۆ ئەوان یاریزانێکی گرنگ بووە، کاتێک سەبارەت بەو گرێبەستە ئاڵوگۆڕە گفتوگۆمان لەگەڵ کردووە سەرەتا وتی، من لەگەڵ ئێوە دڵخۆشم، بەڵام تاکە یانەیەک ئامادە بم یۆڤانتۆسی بۆ بەجێبهێڵم ئەو یانەیە بەرشەلۆنەیە.

لە کۆتاییدا پاراچی ئاشکرای دەکات، ئەوان ماوەیەکی زۆر چاودێری ئارسەریان کردووە و دواجار ئەو یاریزانەیان ڕازی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی ئارسەر لە پیانیچ کەمتر بوو ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئاڵوگۆڕەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 4 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا