30/06/2020 374 جار خوێنراوەتەوە

نیمچە فەڕمی... بایرن میونخ گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێکی خولی ئینگلیزی واژۆ کردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دواجار توانی گرێبەستی لیرۆ سانێی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی یەکلای بکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی بایرن میونخ توانیویانە لەگەڵ کارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی سەبارەت بە گواستنەوەی لیرۆ سانێ بۆ یاریگای ئالیانز ئارینا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، چەند مانگێک پێش ئێستا یانە ئەڵمانییەکە لەبارەی تەواوی مەرجە تاکە کەسییەکان لەگەڵ بریکارەکەی سانێ گەیشتبووە ڕێککەوتنی و تەنیا رەزامەندی یانە ئینگلیزییەکە مابوو، لە نزیکترین کاتیشدا پشکنینی پزیشکی بۆ سانێ ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2025 واژۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکرێت.

سانێی تەمەن 24 ساڵ هاوینی 2016 لە یانەی شاڵگەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە کرد و لە ئێستاش بە درێسی ئەو یانەیەوە بەشداری 135 یاری کردووە و جگە لە تۆمارکردنی 39 گۆڵ 45 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە، بەڵام وەرزی ئەمساڵ بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا تەنیا بەشداری سێ یاری لەگەڵ مانچستەر سیتی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 1 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 1 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 1 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

سەرەتا