30/06/2020 229 جار خوێنراوەتەوە

ناپۆلی لە گواستنەوەی ئامانجێکی لیڤەپووڵ نزیکە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئاوسێمینی نێجیری و هێرشبەری یانەی لیلی فەڕەنسی نزیک دەبێتەوە.


ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە هەردوو یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی و ناپۆلی ئیتاڵی کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لاوە دەکەن.

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی لای خۆیەوە ئاشکرای دەکات، بریکارەکەی ئاسێمین گەیشتۆتە شاری ناپۆلی و سەبارەت بە مەرجە تاکە کەسییەکان لەگەڵ یانەی ناپۆلی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەتا یاریزانەکە گرێبەستی ناپۆلی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام کارگێڕی لیل فشاریان خستۆتە سەر ئاوسێمین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەی باشووری ئیتاڵیاوە بکات، چونکە سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئامادەی نیشانداوە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی فەرەنسییەکە بدات و لەم سەردەمی کۆرۆنایەشدا بەرپرسانی یانەی لیل ئەو گرێبەستەی یانەی ناپۆلی بە گرێبەستێکی زۆر باش دەزانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرەوەی ساری لە ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس ئاشکرا دەکرێن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یۆڤانتۆس چارەنووسی کریستیانۆ و ساری ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ تەرخان کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. 7 یاریزانی کێبڕکێی باشترینی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینی کراوی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆبامیانگی هێرشبەری یەکلایکردۆتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا گەیشتۆتە ڕێککەوتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دۆڕتمۆندی ڕاست و دروستی گرێبەستی مان. یونایتد بۆ سانچۆ ئاشکرا دەکات

سەرەتا