30/06/2020 457 جار خوێنراوەتەوە

پیرلۆ ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی ئیتاڵیا وەردەگرێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئاندریە پیرلۆی ئەستێرەی مێژووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نزیکە لەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیمی لاوانی یانەی یۆڤانتۆس وەربگرێت.

 
پیرلۆ ماوەی چەندین وەرز یاری بۆ یانەکانی ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس کردووە و لەگەڵ یانەکەی شاری میلانۆ نازناوی یانە پاڵەوانەکانی بردۆتەوە و لە یاریگای هەمیشە وەک یاریزانێکی تاکتیکی دەرکەوتووە.

لە نوێترین هەوڵیشدا جیانلوکا دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێڕی خانمەپیرەکە داوایان لە پیرلۆ کردووە ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی تیمی لاوانی خوار 23 ساڵانی یانەکەیان وەربگرێت، ئەستێرە ئیتاڵییەکەش ڕەزامەندی لەسەر ئەو داوایەیی بیانکۆنێری نیشانداوە و لە سەرەتایی وەرزەی داهاتووەوە پیرلۆ وەک ڕاهێنەری لاوانی یۆڤانتۆس دەست بەکار دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆبێرتۆ بارۆنیۆی گۆڵچی مێژووی ئیتاڵیا وەک یاریدەدەری پیرلۆ کار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

سەرەتا