30/06/2020
6847 جار خوێنراوەتەوە
ڕێگایه‌كی ئاسان و ته‌ندروست، بۆ ڕزگاربوون له چه‌وری سك له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا
په‌یام
به‌هۆی مانه‌وه بۆماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌وه،
زۆربه‌ی خه‌ڵكی تووشی گرفتی زیادبوونی كێشی له‌ش ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سك و
كه‌مه‌ر، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی گشتی له‌ش به تایبه‌ت له
وه‌رزی هاوین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاته‌كانیان له‌سه‌ر ده‌ریا و كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاكان
و شوینه گشتییه‌كان ده‌به‌نه‌سه‌ر، به‌ڵام، هه‌ندێ ئامۆژگاری گشتی و ئاسان كه
واده‌كات ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له ناوچه‌ی سكدا هه‌یه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لێی
ڕزگاربیت.
سووتانی چه‌وری سك:
زۆربه‌ی تویژینه‌وه زانستییه‌كان دووپاتی ئه‌وه
ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری سركه‌ی سێ‌و له سووتانی چه‌وری و له‌ده‌ستدانی كیشی
له‌ش، ئه‌مه‌ش به خواردنی به‌شیوه‌یه‌كی ڕێك و پێك و له‌كاته دیاریكراوه‌كان، به‌بی
ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌شی مرۆڤ هه‌بێت.
” سركه‌ی سێ‌و“
هه‌روه‌ك زانراوه كه سركه‌ی سێ‌و یارمه‌تی هیواشكردنی
به‌تاڵبوونه‌وه‌ی گه‌ده ئه‌دات و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به تێری بۆماوه‌یه‌كی
درێژ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پارێزگاری كردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر
له خوێن و رێگری كردن.
هه‌روه‌ك سركه‌ی سێ‌و شیكارێكی نموونه‌ییه بۆ
له‌ده‌ستدانی چه‌وری سك به ڕێگه‌یه‌كی بێ كێشه و ته‌ندروست، كه زۆرێك له‌لایان
گرانه به‌وه‌ی به پارێز كردن له خۆراك و ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشیه قورسه‌كان
بۆ ڕزگاربوون له‌و چه‌ورییه.
رێگای ڕوونكردنه‌وه:
كاریگه‌ری سركه‌ی سێ‌و په‌یوه‌ندی به هه‌ندێ
كرداره‌وه هه‌یه دیارترینیان كاتی خواردنیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئامانجت له كه‌مكردنه‌وه‌ی
كێش بێت پێویسته له‌شه‌ودا سركه‌ی سێ‌و بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ئامانجی ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی ڕێژه‌ی شه‌كر و ڕزگاربوون له چه‌وری بێت پێویسته 4 كه‌وچك له سركه‌ی سێ‌و بخۆیت به‌درێژایی
ڕۆژ بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ته‌واو.
یه‌ك كه‌وچك (15 مل) له سركه‌ی سێ‌و پێكهاتووه
له 3 گه‌رمۆكه‌ی كالۆری، پێك نه‌هاتووه له هیچ جۆرێك كاربۆهیدراتێك، به}یوه‌یه‌كی
ته‌ندروست واده‌كات كه ئاره‌زووی خۆراك خواردن كه‌م بكاته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی جیاوازی له كێش به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
سه‌ره‌ڕای سووده‌كانی پارێزگاری له كیش، سركه‌ی
سێ‌و ده‌بێته‌هۆی باشتركردنی كاری ماسولكه‌كانی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵ له
خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵه كوتێ.
جێگه‌ی وه‌بیرهینانه‌وه‌یه، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان
دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه كاریگه‌ری سركه‌ی سێ‌و كاریگه‌رییه‌كی خێرای هه‌یه له‌سه‌ر
ته‌ندروستی و كێشی له‌ش له ماوه‌ی ته‌نها هه‌فته‌یه‌كدا.
وه‌رگێڕانی: ئاواره محه‌مه‌دئه‌مین كه‌وه‌رتی
- ماسته‌ر له ئیثنۆبۆتانی
سه‌رچاوه: الرائج
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە