29/06/2020
297 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. كۆڕۆنا ژماره‌ی بێكاران و سامانی زۆرێك له سه‌رمایه‌دارانیشی زیادكردووه
په‌یام
تا دێت له ئه‌مریكا ژماره‌ی بێكاره‌كان به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناوه زیاد ده‌كات، له هه‌مانكاتیشدا سامانی سه‌رمایه‌داره‌كانیش هه‌ڵده‌كشێت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆناوه له ئه‌مریكا بێ كار بوون، بۆ 45 ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه فه‌ڕمییه‌كان، له به‌رانبه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی بێكاره‌كان، 614 ملیاردێری ئه‌مریكا قازانجه‌كه‌یان به بڕی 584 ملیار زیادی كردووه.
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه سیاسییه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنی پایته‌خته، ڕایگه‌یاندووه: له‌و كاته‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له ئه‌مریكا ته‌شه‌نه‌ی كردووه تائێستا 45 ملیۆن هاوولێتی ئه‌مریكا داخوازی پاڵپشتی داراییان له ده‌وڵه‌ت كردووه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه كه پشتی به ژماره‌كانی گۆڤاری (فۆڕبس)ی ئابووری، به‌ستووه، ده‌ڵێ: له به‌رانبه‌ریشدا له 18ی ئادار تا 17ی ئه‌م مانگه 614 ملیاردێری ئه‌مریكا به بڕی 584 ملیار دۆلار سامانه‌كه‌یان زیادی كردووه.
له ڕووی تووشبووانی په‌تای كۆڕۆناوه، ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، ئه‌مه‌ش ئاڵۆزترین دۆخی ئابووری له‌دوای قه‌یرانی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كه به "داڕمانی گه‌وره" یان " داكشانی ئابووری گه‌وره" ناو ده‌برێت، دروست كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە