29/06/2020
307 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ڕه‌نسا.. پارته‌كه‌ی ماكرۆن له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان شكستيهێنا
په‌یام
له فه‌ڕه‌نسا و له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، پارته‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار شكستێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، پارتی سه‌وز به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی تۆمار كردووه، پارتی (كۆماری به‌ره‌وپێشه‌وه)ی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆككۆماریش له زۆرێك له شاره گه‌وره‌كان شكستی هێناوه.
به‌پێی ڕاپرسی ده‌نگده‌ران، پارتی سه‌وز كه پارتێكی به‌رگریكاره له ژینگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه چه‌په‌كانی تائێستا هه‌ریه‌ك له شاره گه‌وره‌كانی (بۆردۆ، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، لیۆن و بواتیه)ی بردووه‌ته‌وه.
خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له نێوه‌ڕاستی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چوو، خولی دووه‌میش به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆڕۆنا بۆ زیاتر له سێ مانگ دوا خرا، له هه‌ردوو خوله‌كه‌یشدا ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران زۆر كه‌م بووه، به‌تایبه‌ت له‌م خوله‌دا ڕێژه‌كه له‌سه‌دا 40 بووه.
ئه‌مه‌و (ئیدواردۆ فیلیپ) سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا توانیویه‌تی پارێزگاری له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی (لۆهاڤه‌ر)ی شوێنی له‌دایكبوونی بكات و (ئان هیدالگۆ)ش له پارتی سۆسیالیستی بۆ دووه‌مین خول سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی برده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە