29/06/2020
345 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان.. خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژ به خراپی دۆخی ئابووری به‌رده‌وامه
په‌یام
دۆخی ئابووری لوبنان به‌رده‌وام له خراپبووندایه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانیش به‌رده‌وامه.
خۆپیشانده‌رانی شاری ته‌ڕابلوس، دووه‌م گه‌وره‌ترین شار له‌دوای به‌یروتی پایته‌خته‌وه، چه‌ندین ڕێگه و شه‌قامی سه‌ره‌كییان گرت، دوكاندار و شوێنه بازرگانییه‌كانیش ده‌رگای شوێنی كاره‌كانیان داخست.
له به‌یروتی پایته‌ختیش، به‌شێك له هاوڵاتیانی ناڕازی له گرانی و بێكاری و خراپی دۆخی ئابووری له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داراییدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ندین ناوچه‌ی لوبنان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی شه‌وانه و گرتنی ڕێگه‌وبانه‌كانی به‌خۆوه بینی و له باكووری به‌یروتیش پێكدادان له‌نێوان سوپا و خۆپیشانده‌راندا ڕووی دا.
له 17ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر خراپی دۆخی ئابووری و دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و ولێته له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستی پێ كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە