29/06/2020
349 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ركوك.. بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان، گروپێكی مامۆستایان داوای پشتگیریی له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن
په‌یام
به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی، گروپی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردیی كه‌ركوك بۆ به‌غدا، به‌جیا سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ده‌ڵێت: مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردیی كه‌ركوك ، مافی خۆیانه مانگانه له‌كاتی خۆیدا و بێ دواكه‌وتن مووچه وه‌ربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە