29/06/2020
316 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. له مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایان‌دا، ئاسایش پرسیاری ئینتیمای حزبییان لێده‌كات
په‌یام
مامۆستایانی گرێبه‌ست كه له سنووری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای سۆران سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یین، مامه‌ڵه‌كانیان بۆ ڕایی ناكرێت تاوه‌كو نوسراویان بۆ نه‌كرێت و سه‌ردانی ئاسایش نه‌كه‌ن.
وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن: له ده‌زگای ئاسایش ڕووبه‌رووی پرسیاری ئینتمای حزبی ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ سه‌ر به كام حزب و لایه‌نن، ته‌نانه‌ت پرسیاری ئینتیمای سیاسیی كه‌سوكاریشیان لێده‌كرێت، كه ئه‌م پرسیارانه جێی گومانن و له‌چوارچێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تدا جێیان نابێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە