29/06/2020
284 جار خوێنراوەتەوە
پاوه.. بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی 4 رۆژه كه‌وتووه‌ته‌وه 3 چالاكوانی ژینگه گیانیانله‌ده‌ستدا
په‌یام
له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی له دارستان و پووش و پاوانی شاری پاوه سه‌ر به پارێزگای كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتبووه‌وه، سێ كه‌س له چالاكانی ژینگه‌پارێزی خۆبه‌خش گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له مێرگ و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی بۆزین مه‌رخێڵ، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێكرد و ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه كوژایه‌وه. به‌ڵام جارێكی دیكه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له پاشماوه‌ی ژیله‌مۆوه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌نده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە