29/06/2020 3858 جار خوێنراوەتەوە

وادەی دوورخستنەوەی کیکی و شوێنگرەوەکەشی ئاشکرا دەکرێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە بارودۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و ئەگەر ئەم وەرزە یانەکە هیچ نازناوێک بەدەست نەهێنێت، لە کۆتایی وەرزەدا کیکی سێتین دوور دەخرێتەوە و ڕاهێنەری لاوانی یانەکەش لە حاڵەتی دوورخستنەوەی کتوپڕدا شوێنی دەگرێتەوە.

 
هەردوو ماڵپەری جیهانی گۆڵ و espn زانیاری نوێ لە بارەی دۆخی نێوخۆیی یانەی بەرشەلۆنە بڵاو دەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر یانەکە بەبێ نازناو کۆتایی بە وەرزەی ئەمساڵ بهێنیت، ئەوا بۆ وەرزی داهاتوو کیکی سێتین ڕاهێنەرایەتی یانەکە ناکات، لە ئێستاشدا پەیوەندی نێوان سێتینی ڕاهێنەر و یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت و هەریەکە لە مێسی و سواریز داوایان لە کیکی کردووە چی دیکە سارابیای یاریدەدەری ڕێنماییان پێ نەدات و تەنیا گوێ لە خودی خۆی دەگرن.

سەرچاوەکان پێشیان وایە ئەگەر بەرشەلۆنە بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی شکست ببێت، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە کیکی دوور دەخرێتەوە و گارسیا پتمێنتای ڕاهێنەر لاماسیا و لاوانی یانەکە شوێنی دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا