29/06/2020
587 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دان
په‌یام
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی
مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی كرد له وه‌فدی باڵای گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری
سه‌ید عه‌لی و له ئێستاشدا وه‌فدی هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
په‌یامنێری په‌یام گواستییه‌وه، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌ردولاو ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و دۆخی هاوڵاتیان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ردوولایه.
وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه،"
مامۆستا عه‌لی باپیر – محه‌مه‌د حه‌كیم – عه‌بدولستار مه‌جید – رێبوار حه‌مه‌د –
حه‌سه‌ن بابه‌كر –فاروق عه‌لی"،
وه‌فدی گۆڕانیش پێكهاتووه له،" عومه‌ری
سه‌ید عه‌لی – جه‌لال جه‌وهه‌ر - برزۆ مه‌جید
– ده‌رباز محه‌مه‌د
پێشتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندبوو، بۆ خوێندنەوەی هەلومەرجی بابەتی، سیاسی و داراییەکانی
عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکەزنجیرەیەک سەردانە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی بۆلای
لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە