29/06/2020 3034 جار خوێنراوەتەوە

زیدان هۆکاری هێنانە دەرەوەی هازارد لە یارییەکەدا ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

زەینەدین زیدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایدەگەیەنێت، هازار زەبری بەرکەوتووە و لەبەر ئەوە گۆڕانکاری پێکراوە، تا ئێستاش نازناوی لالیگا زۆری ماوە و بۆ ئەوان شەش یاری کۆتایی هاوشێوەی یارییە کۆتاییەکانە.

 
دوای بردنەوەکەیان زیدان وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە یاریزانەکانم دەکەم و ئەوان توانایەکی زۆریان بەگەڕ خست، ئێمە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ڕووبەڕووی کۆتا یانەی ڕیزەبەندییەکە بووینەوە و ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجاممان دا، بەڵام نەگەیشتووینەتە کۆتایی و شەش یاری داهاتوومان هاوشێوەیی یارییە کۆتاییەکانمانە و بە بردنەوەی ئەمجارەمان دڵخۆشم.

سەبارەت بە هێنانە دەرەوەی هازارد لە یارییەکەدا زیدان هۆکارەکەی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشبەرەکەیان لە یارییەکەدا زەبری بەرکەوتووە، بەڵام تەندروستی زۆر باشە و لەو بارەیەوە هیچ دوو دڵ نین و لە تواناکانی هازارد زۆر دڵنیان.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا لەبارەی ئەنجامدانی تەنیا دوو گۆڕانکاری لە یارییەکەدا، زیدان وتی: پێویستی بەوە نەدەکرد گۆڕانکاری زیاتر ئەنجام بدەم، بە بەشداریپێکردنی ڤیسینیۆس و ڕۆدرگیۆ ئەوەی ویستمان ئەنجامماندا، هەندێک یاری تەنیا پێویست بە یەک گۆڕانکاری دەکات، هەندێک یاری دیکەش پێویست دەکات هەر پێنج گۆڕانکارییەکە ئەنجام بدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

سەرەتا