28/06/2020
1100 جار خوێنراوەتەوە
چارەسەر ی خەمۆکی دوای منداڵبوون
پهیام
خەمۆکی دوای منداڵبوون،
دەبێت بە گرنگبیەوە تەماشا بکرێت و پشتگوێ نەخرێت، چونکە کاریگەری توندی لەسەر دایکەکەو
هەندێكجار لەسەر منداڵەکە دروست دەکات، هەروەها بۆ بنەبڕبوون و نەهێشتنی ئەگەری
دووبارە توشبوونەوە لە دوای بوونی منداڵی تر.
چارەسەرەکان بەگشتیی سێ
جۆری سەرەکین، کە بریتین لە:
1-چارەسەر بە دەرمان:
ئەمەش پزیشکی پسپۆڕی دەرونی
بڕیاری لێدەدات بە پێی توندێتی حاڵەتەکەو ژینگەی چارەخوازەکە، ههروهها بوون یان
نەبوونی فشاری دەروونی تر. دەرمانەکانی دژەخەمۆکی بەکاردەهێنرێن کە کاریگەرن و جۆرێک
بەکاردێت بە پێی توندێتی خەمۆکیبەو گونجانی لەگەڵ شیرپێدان.
2-چارەسەری دەرونی لەڕێگەی چارەسەری هزری و رەفتاری کە هەفتانە رێنمایی دەرونی بە چارەخوازەکە دەدرێت و یارمەتی دەدرێت تا بەسەر تەنگژەکەدا زاڵدەبێت.
3-لەکاتێکدا خەمۆکییەکە زۆر توند بوو، مەترسی لەسەر دایکەکەو کۆرپەکەی هەبوو، بۆ نموونە دایکەکە بیری خۆکوژی هەبوو، ئەوا لەو کاتەداو بەمەبەستی خێراتر چارەسەرکردنی حاڵەتەکە، پێویست دەکات چارەسەر بە تەزووی کارەبا بەکاربهێنرێت، کە جارەسەرێکی سەلامەتەو کاریگەری خێرا تر دەردەکەوێت.
دكتۆر هێمن فاتبح حهمە
کهریم
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە
دەرونییەکانش
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە