25/06/2020
1073 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د حه‌كیم، له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به‌شداری كرد له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆچ
محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی رایگه‌یاند ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپیی باری دارایی و بێكاری، ناچاربوون كۆچ بكه‌ن و وڵاتی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به‌شداری كرد له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆچ، به به‌شداریی نوێنه‌ری (23)وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی و نوێنه‌ری (10) ڕێكخراو و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی.
له كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند هاوڵاتیان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێڕای سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ خاكه‌كه‌یان به‌ڵام ناچارن جێی بهێڵن چونكه په‌یڕه‌وی ئایه‌تی په‌روه‌ردگار ناكرێت كه‌ده‌فه‌رموێت (ولقد كرمنا بنی ا‌دم)...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە