25/06/2020 589 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامه‌یه‌ك: بەرزترین ڕێژەی جگەرەکێشان لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی ئوردونە

په‌یام

ڕۆژنامەی گاردیان: بەرزترین ڕێژەی جگەرەکێشان لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی ئوردونە.

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی پشتبەستوو بە ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووە کە بەرزترین ڕێژەی جگەرەکێشان لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی ئوردونە.

ڕۆژنامەکه نووسیویەتی: لە هەر ١٠ هاووڵاتییەکی ئوردونی هەشتیان جگەرەی ئاسایی، یان ئەلیکترۆنی، دەکێشن.

ژمارەکانی راپۆرتەکەی گاردیان پشت دەبەستێ بە توێژینەوەیەکی حکومی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

بەپێی توێژینەوەکە "جگە لە جگەرەی ئەلیکترۆنی، یان ئەوانەی نیکۆتینیان تێدا نییە، ڕێژەی لەسەدا ٦٦ی پیاوان و لەسەدا ١٧ی ئافرەتانی ئوردونی وەک جگەرەکێش ئەژمار دەکرێن".

لەوبارەوە، (فارس حەواری) سەرۆکی بەشی نەخۆشی و چاودێری ورد لە ناوەندی شێرپەنجەی حسێن لە ئوردن دەڵێ: تێکڕای گشتی جگەرەکێشان بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار بەرزە و پێشبینی کارەساتێکی تەندروستی لە داهاتوودا لێ دەکرێت.

ئەمەو ژمارەکانی ئوردون تایبەت بە جگەرەکێشان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا زۆر جیاوازە، چونکە ژمارەی ژمارەی جگەرەکێشان لەو وڵاتانە لە سێ دەیەی ڕابردوودا بەهۆی سنووردارکردنی ڕیکلام و هەڵمەتەکانی هۆشیاری، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە ئەم بەشەیشی بۆ زیاد بکەن: بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکومەتی ئوردونی دەڵێن: کۆمپانیاکانی بازرگانی جگەرە پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ پەڕلەمانتاران هەیە.

ئەوەی ئەم بۆچوونەش پشت ڕاست دەکاتەوە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردون ڕەتی کرەوە کێشانی جگەرە لە نێو هۆڵی پەڕلەمانیش قەدەغە بکات!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 4 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 4 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا