24/06/2020 350 جار خوێنراوەتەوە

کلۆپ بێ منەتی خۆی لە ئاست مانچستەر سیتی ڕادەگەیەنێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ئارەزوو دەکات ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای ئیتیحادی ئەو یانەیە بەڕێوە بچێت.

میدیاکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی لەگەڵ ڕێکخەران پرێمەرلیگ دەیانەوێت یاری نێوان مانچستەر سیتی و لیڤەرپووڵ لە میانی هەفتەی 32ی خولەکە لە یاریگایەکی بێ لایەن ئەنجام بدرێت، چونکە ئەگەر لیڤەرپووڵ لەو یارییەدا براوە بێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە پاڵەوان و ترسی ئەوە هەیە هاندەرانی هەردوو یانەکە لە دەرەوەی یاریگای کۆ ببەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

لەم بارەیەوە کلۆپ بۆچوونی خۆی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: وا باشترە یارییەکە لە یاریگای ئیتیحاد ئەنجام بدرێت، چونکە ئەگەر وا نەبێت ڕێكخستنی یارییەکە قورس دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکەمان ئامادەیە لە هەر شوێنێک بێت یارییەکە بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپووڵ ئەوەی ڕاگەیاند، یارییەکە لە یاریگای ئەوان ناکرێت و ئەوەش واتایی ئەوە دێت ئەگەر لە یاریگای مانسیتی یارییەکە نەکرێت، دەبێت هەردوو یانەکە ڕوو لە شارێکی دیکە بکەن و شاندی هەردوو یانەش لە هۆتێل بمێننەوە ئەمەش تاکە گرفت دەبێت بۆیان.

لە کۆتاییدا کلۆپ باسی لەوەشکرد، تا کۆتایی چاوەڕوان دەبن بزانن یەکێتییەکە چ بڕیارێک دەدات و ئەم بڕیارەشی بۆ هەردوو یانەکە بە قورس وەسف کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مارێسکا باشترین تیپی ئینگلتەرا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کارڤاخاڵ زووتر لەوادەی خۆی دەگەڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی تووند لە ڤاڵڤێردییەوە بۆ هاندەران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ لە ترسی لیڤەرپووڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلۆت کێشەی وەرزی ڕابردووی تیپەکەی ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیسپانی ئاشکرا کرا

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی هۆکاری دوورخرانەوەی لە ڕاهێنەری چێڵسی ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    یوفا دژی ئیسڕائیل و لە بەرژەوەندی غەززە بڕیارێکی گرنگ دەدات

سەرەتا