16/06/2020 975 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و پزیشكه‌ی توشی كۆرۆنابوو باس له‌نیشانه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌كات

په‌یام

ئەزموونی دکتۆر زانا دزەیی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا

- وا دیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەکان پڕ دەبن بۆیە گەرتووشی کۆقید۱۹ بوویت و نیشانەکانت بە سووکی گرت وا باشترە لە ماڵەوە بمێنیتەوە و سەردانی نەخۆشخانە نەکەیت تا ئەو کاتەی هەست بە هەناسە توندیی دەکەیت.

- نیشانەکانی نە خۆشییەکە لە مندا:

-  لەش داهێزرانێکی زۆر (ئەمە لە زۆبەی نەخۆشەکاندا هەیە).
-  تێکچوون و بچڕ بچڕ بوونی خەو.
-  تاڵیی تامی نێو قوڕگ (بە کەمی و بۆ ماوەیەکی کورت).
-  ئازاری بچڕ بچڕی ماسولکە ( سەرەتا بە ماسولکەکانی. حەوزەوە دەست پێدەکات و - دواتر بۆ پەلەکانی خوارە دەجوڵێت).
-  لەرزین (لە یەکەم دوو ڕۆژی نەخۆشییەکە و دواتر لە ڕۆژی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم).
 - تا (لە یەکەم دوو ڕۆژ 37.8 بۆ 38 سێلسیز).
-  ئارەقکردنەوەیەکی زۆر( لە یەکەم دوو ڕۆژ و ڕۆژی هەشتەم بۆدەیەم).
-  نەرمە کۆکەیەکی کەم بە بێ هەناسە تووندبوون و بەڵغەم.
-  توونبوونێکی کەمی قەفەزەی سنگ .
- ڕۆژی هەشتەم بۆ دوازدەیەم واتە خولی دووەمی نەخۆشییەکە نیشانەکان توندتر بوون.

ئەزموونی چارەسەر:

خۆ کەرەنتین کردن لە ماڵەوە.

مەشڵەژێ و خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە.

هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بیدەرەوە.

خۆدانە بەر خۆری بەیانیان لە ۱٥ خولەک زیاتر نەبێ، خۆرەکە ڕاستەوخۆ لە پێستی پشت بدات باشترە.

شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، شووتی و خەیار باشترین سەرچاوەی ئاو و شلەمەنین بۆ لەش.

ڕۆژانە هەڵم و بوخاری ئاوی لەکوڵ هەڵمژە ٥ خولەک زیاتر نەبێ.

غەرغەرەی خوێ دووجار لە ڕۆژێکدا.

پشوودانێکی تەواو.

وەرزش کردن بۆ ماوەی ۳۰ بۆ ٤۰ خولەک.

خەوتنت با لە ۱۰ سەعات کەمتر نەبێت.

بەکارهێنانی هەندێکی سەپلیمێنت و ڤیتامین بەم شێوەیە:

ڤیتامین سی ۱ بۆ ٤گم ڕۆژانە

حەپی زینک ٥۰ مگم ڕۆژانە

ڤیتامین دی ۱۰۰۰ یونت ڕۆژانە

پاراسیتامۆڵ حەپ ۱گم ڕۆژانە ۳ جار.

لە ئەگەری توند بوونی هەناسەت سەردانی نزیکترین بنکەی کۆرۆنای شارەکەت بکە.

د.زانا دزەیی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا