18/07/2019 631 جار خوێنراوەتەوە

نیشانەکانی گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵدا چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

په‌یام

ئەم حاڵەتە لە ٥٪ مناڵی تازە لە دایک بوودا ڕودەدات و ده‌كرێت بوترێت ڕێژه‌كه‌ی‌ زۆر نییه‌ به‌ڵام گرنگه‌ دایكان و باوكان هۆشداریان له‌سه‌ری هه‌بێت و نیشانه‌كانی بزانن.

نیشانەکانی :
منداڵەکە چاوی زۆربەی کات ئاو دەکات و ڕیبۆق دەکات.

چارەسەرەکەی:
۱-لە ۱۲ مانگی یەکەمی تەمەنی مناڵەکەدا تەنها چاودێری کردن و مەساج کردنی بۆری فرمێسکە، لەگەڵ بەکارهێنانی قەترەو مەرهەمی دژە بەکتریایە لەو کاتانەی توشی هەوکردن دەبێت و %90 ی حاڵەتەکان بە شێوەیکی سروشتی دەکرێتەوە لە ۱۲ مانگی یەکەمدا.

۲-لەدوای یەک ساڵی ئەگەر بە شێوەیەکی سروشتی نەکرایەوە،دەبێت لە ژێر بەنجی عامدا بە بەکارهێنانی ئامێرێکی بچوک بکرێتەوە، هەرچەندە لەو حاڵەتانەی کە بە شێوەیکی توندەو زۆر زوو زوو توشی هەوکردن دەبێت دەکرێت ئەم چارەسەرە پێش بخرێت و لە ٦ بۆ ۹ مانگی یەکەمی تەمەنیدا بکرێت و ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم ڕێگە ۹۰٪ وە دەتوانرێت دوبارەش بکرێتەوە.

۳-ئەگەر ئەم ڕێگەش سەرکەوتو نەبوو کە لە ٥-۱۰٪ حاڵەتەکانە دەبێت بۆریەکی بچوک بۆ ماوەی ۳ بۆ ٦ مانگ لە بۆری فرمێسکدا دابنرێت.

٤-ڕێژەیەکی زۆر کەم هەیە کە هەموو ئەم ڕێگایانەی باسمان کرد سەرکەوتو نابێت،و پێویستە نەشتەرگەریان بۆ بکرێت،بۆ ئەم نەشتەرگەرییەش نابێت تەمەنی منداڵەکە لە ۳ ساڵ کەمتر بێت.

 

محمد خزر عارف
پشكنه‌ری چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا