14/06/2020
2607 جار خوێنراوەتەوە
ئایا زێده‌ڕۆیی كردن له خواردنی شووتی زیانی ته‌ندروستی هه‌یه؟
په‌یام
شووتی؛ (بطيخ الأحمر - الرقي - تساما - Karpuz) ناوه زانستییه‌كه‌ی (Citrullus lanatus) یه‌كێكه له ڕووه‌كه
گیاییه‌كان و له تیره‌ی ”کوله‌که‌یه‌کان Cucurbitacées“ه. میوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆکڵ ئه‌ستووری
هاوینه‌ییه له شێوه‌ی درێژ و خڕدا هه‌یه، زۆربه‌ی شووتییه‌كان له ناوه‌وه
سوورن و له‌ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌نگ سه‌وز یان یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له سه‌وزی كاڵ و تۆخ. و
تامی زۆر شیرین و خۆش و ئاوداره و ناوکه‌که‌ی ڕه‌ش یان قاوه‌ییه و وه‌کو ده‌نکی
کوله‌که، له هاویندا وه‌ك شه‌وچه‌ره به‌كارده‌هێنرێت و بۆ گه‌شته‌كانیش ده‌برێت،
ڕووه‌كه‌كه له سه‌ر زه‌وی خۆی راده‌کێشێى و گه‌لآکانی بڕاو بڕاون. ئاوی شووتی بۆ
ده‌رمانی سكچوونی مندالآن باشه.
شووتی چۆن ده‌خورێت:
* ناوكه‌كه‌ی: شووتی وه‌ك زۆربه‌ی میوه‌كان
به‌شێوه‌ی شه‌وچه‌ره ده‌خورێت، زۆربه‌ی كات بۆ گه‌شت و سه‌یرانه‌كان ده‌بردرێت.
* تۆوی شووتی: ده‌نكه‌كانی شووتی (تۆوه‌كه‌ی)
سوێر ده‌كرێت و وه‌ك چه‌ره‌زات ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت.
* ناوكه‌كه‌ی: شووتی دوای لابردنی توێكڵه‌كه‌ی
ناوكه‌كه‌ی به گوشه‌ر (عه‌ساڕه) ورد ئه‌كرێت و ده‌كرێته شه‌ربه‌ت.
* توێكڵه‌كه‌ی: توێكڵی شووتی دوای لێكردنه‌وه‌ی
به‌شه سه‌وزه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرێته مڕه‌با و تامێكی تایبه‌تی هه‌یه.
زێده‌ڕۆیی كردن له خواردنی شووتی زیانی ته‌ندروستی
هه‌یه!
شووتی یه‌كێكه له‌میوه به‌تامه‌كانی وه‌رزی
هاوینه، میوه‌كی ژیانبه‌خشی ئاسووده‌ییه، كه چه‌نده‌ها سوود به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت،
له ناویدا هه‌ردوو ڤیتامین (C,E). سه‌ره‌ڕای بوونی سوودی زۆری شووتی، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی كردن له
خواردنی شووتی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه و هۆكارێكه بۆ زیان گه‌یاندنی به له‌ش،
هه‌روه‌ك له سایتی (Spotting) هاتووه:
1-سكچوون و گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس:
شووتی به‌یه‌كێك له سه‌رچاوه هه‌ره باشه‌كانی
ئاو و ڕیشاڵه خۆراكییه‌كان، زۆر خواردنی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌هۆی گرفته‌كانی
كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك؛ سكچوون، سك هه‌ڵئاوسان، هه‌واكردنی سك و هتد.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری گلوكۆز:
زێده‌ڕۆیی كردن له خواردنی شووتی ده‌بێته هۆی
زیادبوونی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی ته‌ندروسته، به‌ڵام
پێكهاتووه له ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له شه‌كری خوێن، بۆیه ئه‌گه‌ر گرفتی نه‌خۆشی شه‌كره
یا تووشبووی به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی، ئه‌وا پێویسته ڕه‌چاوی ته‌ندروستیت بكه‌یت و ڕاوێژ
به دكتۆره‌كه‌ت بكه‌یت.
3- ترسناكی
تووشبوون به هه‌وكردنی جگه‌ر:
پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام خواردنه‌وه
كحولیه‌كان به ڕێكی ده‌خۆنه‌وه دووربكه‌ونه‌وه له خواردنی بڕێكی زۆر له شوتی،
چونكه شوتی مادده‌ی (لیكۆبین)ی تێدایه و كارلێك ئه‌كات له‌گه‌ڵ كحول، كه ده‌بێته
هۆی زیادبوونی هه‌وكردنی جگه‌ر، كه له‌وانه‌یه په‌ستا له زێده‌ڕۆیی له ئۆكسان
زیان به جگه‌ر بگه‌یه‌نیت.
4- زیادبوونی ڕیژه‌ی
ئاو و ژه‌هراویبوون به ئاو:
ژه‌هراویبوون به ئاو یان زێده‌ڕۆیی له پێویستی
ئاو له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده، كه ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
سۆدیۆم له له‌ش، چونكه زۆرخواردنی بڕیكی زۆری شووتی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاستی
ئاو له له‌ش، به‌مه‌ش له‌ش ناتوانێ ده‌ربازی
بێت له‌و ئاوه زیاده‌یه و ده‌شبێته هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی خوێن، ده‌رئه‌نجامیش
ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵئاوسانی قاچه‌كان، ئاره‌قه‌كردنه‌وه، داهێزڕانی له‌ش، بێ هێزی
گورچیله‌كان، نیشانه‌ی تر.هه‌روه‌ها ده‌شبێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی سۆدیۆم له
له‌شدا.
5- گرفته‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن:
هه‌روه‌ك زانراوه كه شووتی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه
بۆ پۆتاسیۆم، كه ڕه‌گه‌زێكی خۆراكی گرنگی ژیانه، گه‌ڵێك ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له
پاراستنی ته‌ندروستی له‌ش.
شووتی كاریگه‌ری هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستی
دڵ و ده‌بێته‌هۆی به‌هێزی ماسولكه‌كان و ئێسكه‌كان، به‌ڵام زۆربوونی ڕێژه‌ی پۆتاسیۆم
به زیاد خواردنی شووتی هۆكاره بۆ گرفته‌كان له دڵ و لوله‌كانی خوێن وه‌ك ناڕێكی
له ترپه‌كانی دڵ، كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ، وه هه‌ندێ گرفت و نه‌خۆشی
تر.
وه‌رگێڕانی: ئاواره محه‌مه‌دئه‌مین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له ئیثنۆبۆتانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە