14/06/2020
915 جار خوێنراوەتەوە
چەند کاتژمێر بخەوم باشە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی خۆم؟
پهیام
ئێمە ھەمیشە وەکو پزیشک ئامۆژگاری خەڵک دەکەین
کە گرنگی بدات بە کات و ماوەی خەوتن و پشوو بۆ کەم کردنەوەی ئازاری جومگە ، وکەمکردنەوەی
سترێس.
بەڵام لە ڕاستیدا توێژینەوە تازەکان سەلماندوویانە
زیادەڕەویش لە نووستن دا لە و کاتژمێرەی بۆی دانراوە زیاتر دەبێتە ھۆی زیادکردنی مەترسی
نەخۆشیەکانی دڵ و مردنی کتوپڕ.
توێژینەوە تازەکان دەڵێن بەپێی ئەو داتایانەی کە
لە ١١٧٠٠کەسی کامڵ لەنێوان تەمەنی ٣٥- ٧٠ ساڵی لە ٢١ ووڵاتی جیاواز بۆ ماوەی ھەشت
ساڵ خراونەتە ژێر چاودێری ، بەپێی ڕاپۆرتێکی (CNN) بینراوە :
ڕێژەی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ وەک ( توشبوون بە
جەڵتەی مێشک ، گەورەبوونی دڵ ، مردنی کتوپڕ ) ، ڕێژەکەی( ٧.٨ کەس بووە لە ١٠٠٠ )کەس
لە وکەسانەی بڕی پێویست (٦-٨ کاتژمێر ) خەووتون ، بەبەراوورد بەو کەسانەی کە
(٨-٩کاتژمێر ) خەووتوون کەڕێژەکە زیادی کردووە بۆ (٨.٤ کەس لە ١٠٠٠ کەس ) دا واتە
لە ٥٪ زیادی کردووە ، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی (٩-١٠کاتژمێر ) خەووتون ڕێژەکە زیادی
کردووە بۆ (١٠.٤ کەس لە ١٠٠٠کەس ) دا واتە بەڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە ، بەڵام بینراوە
ئەوانەی لە ١٠ کاتژمێر زیاتر دەخەون ڕێژەکە زیادی کردووە بۆ (١٤.٨ کەس لە ١٠٠٠ کەس)
دا واتە لە ٤١٪ زیادی کردوو...
بەھەمان شێوە بینراوە ئەو کەسانەی کە لە ٦
کاتژمێر کەمتر دەخەون مەترسی زیادکردنی ئەو کێشانە (٩.٤ کەس بووە لە ١٠٠٠ کەس دا )
واتە بەڕێژەی لە ٩٪ زیادی کردووە .
زۆر لەتوێژینەوەکان دەڵێن لەوانەیە ھۆکارەکە ئەوە
بێت کەڕێژەی نەخۆشی و مردن لەم جۆرە کەسانەدا زیایی کردووە لەبەرئەوەی ئەم کەسانە
لەوانەیە خۆیان کێشەی تەندروستی بەردەوامیان ھەبێت بۆ تووشی خەوزڕاندن دەبن .
ھەمان توێژینەوە دەڵێت ، خەوتنی زۆر لەرۆژدا مەترسی
زیادکردنی جەڵتەی دڵ و مێشک لەو کەسانەدا زیاد دەکات کە لەشەو یشدا زیاتر لە ٦
کاتژمێر دەخەون ، نەک لەوانەی کە لە ٦ کاتژمێر کەمتر .
بۆیە پابەندبوون بەوەی کە لەکاتی خۆیدا و بۆ
ماوەی (٦-٨ ) کاتژمێر نو ستن باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی تەندروستیمان ، توێژینەوەکان
دەڵێن سەرخە شکاندنێکی کەم لە ڕۆژدا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک تا نیو کاتژمێر سوودی خۆی ھەیە .
سوودەکانی سەرخەو شکاندن لە نیوەڕواندا :
١-ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت
٢-باری دەروونیت باشتر ئەکات
٣-ووریا ترت ئەکات
٤-توانای کارکردنت باشتر ئەکات
٥-بیر کردنەوەت تیژ تر ئەکات و ترکیزت زیاد ئەکات .
٦- کاردانەوەت بۆ شتەکان خێراتر ئەکات .
٧-لابردنی ستریس و خەمۆکی
دكتۆر ھەڤین کەمال شاە محمد
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن
ئەندامی پڕۆفیشناڵی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ
ئازار شکاندن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە