08/06/2020 745 جار خوێنراوەتەوە

چەند ڕێنمایەکی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

په‌یام

سەلامەتی، توشبوونی بێ نیشانە، توشبوون بە نیشانەی سوک، مامناوەند، قورس، دەکرێت تاڕادەیەکی زۆر بڕیاری لەدەست خۆت دا بێت.
بەوەی کە لۆدی ڤایرەسەکە تا چ ڕادەیەکە لە لەشداو ئایا بەرگریی لەشت فریای ئەوە دەکەوێ کە هەموو ڤایرەسەکان بکوژێت یا نا.

1-بەستنی ماسک لەهەموو کات و شوێنێکدا.جگە لە کاتی خەوتن.

ئەگەر ئامێری بەرگدرونت هەیە بۆخۆت دەتوانیت دروستی بکەیت لەماڵەوە و جلی نەشتەرگەری کە بە 8 هەزار دینارە، رەنگە 70 ماسک یا زیاتری لێ دروست بێت.
ماسکە بەکارهاتووەکان بخەرە کیسەیەکی نایلۆنی رەشی پاکەوە و سەری ببەستە، دوای 4 رۆژ دەتوانرێ بەکار بهێنرێنەوە.

2-کەمکردنەوەی بەریەککەوتن بۆ کەمترین کەس، کەمترین کات، سنوری بەلانی کەمەوە 1.5 مەتر.
تا پێویست نەکات مەچۆرە هیچ جێیەک. هاوسەرو منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە. کەمترین کات لەگەڵ خەڵکی تر بمێنەرەوە. سەردانی بێهوودە مەکە.
-سەردانکردن عەقڵ کوژە، توانای داهێنان و بیرکردنەوە و خوڵقاندنت دەکوژێت. سەردانکردن باری عاتفی و زیهنیت تێکدەدات و ناچارت دەکات کە بەگوێرەی ئەقڵی کابرای خاوەن ماڵ بیربکەیتەوە، ئەوندەی سەرنجم داوە هەمیشە لە کۆبوونەوەی سەردانی دا باسی کێشەو تەنگەژەکان و رووداو و کارەساتە دڵتەزێنەکان دەکرێ و سەدا 1ی ئەوە باسی خۆشی و جوانی ناکرێ. بۆیە کاتی پیرۆزی خۆت بە سەردانیکردنی بێهوودە بەفیڕۆ مەدە. بەس واز لە سەردانیکردن بهێنە هەزاران کارو ئیشی ترت بۆ پەیدادەبێت کە سەدان قاتی سەردانکردن سوودبەخشن.

3- دەست لە لوت مەدە، دەستت بشۆ بە سابوون یا هەر پاککەرەوەیەکی تر.

4- کە نیشانەکانت لێ دەرکەوت، واز لە کاری رۆژانە بێنە. خۆت دووربخەرەوە لە خەڵکی.

5-مەترسە، دوودڵ مەبە، گەشبین بە، خۆڕاگر بە تا ڤاکسین دێت یا کاریگەری ڤایرەسەکە نامێنێت، خواردنی سروشتی بخۆ، شەوان زوو بنوو، بەیانیان زوو لەخەو ڕابە. سەیری هەواڵ مەکە، سەیری فیلمی ترسناک و دیمەنی ترسناک و دڵتەزێن مەکە.

6-تەوقەکردن و ماچکردن تەرک بکەن. ماچکردن رەوشتێکی زۆر دزێوە. سەیرم لەوەدێ کابرا چۆن رێگە دەدات کەسێکی تر ئەوهەموو بەکتریا نەخۆشخەرە لە لیکەوە بخاتە سەر پێستی دەموچاوی. یان چۆن ئەوەی تر رێگە دەدات بەکتریای سەر پێستی کەسی ماچکراو بێتە سەر لێوو دەم و زمانی کابرای ماچکەر! 

7-بە سڵکردنەوەوە دەست لە پارە بدە. پارە ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی. هەوڵ بدە بەدەسکێشەوە پارە وەرگری یا بدەی.

8- هەتا پێویست نەبێت دەست لە شتی گشتی مەدە. دەسکی دەرگای سەیارەی گشتی، تەکسی، پاس، سویچی ئەسانسێر. دوای دەست لێدان دەستت پاکژ بکە.

9-گوێ مەدەرە لۆمەی لۆمەکاران. تۆ بەرپرسیاری لە ژیانی خۆت.

دکتۆر بەهمەن حوسێن میران
پزیشکی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا