06/06/2020
339 جار خوێنراوەتەوە
چوار كەسی دیكە لە ئیدارهی ڕاپەڕین تووشی كۆرۆنا بوون
پهیام
وەزارەتی تەندروستیی ههرێم ڕایدەگەیەنێت، چوار كەسی دیكە لە ئیدارهی ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگهیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، پیاوێكی تەمەن ٥٠ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٥٢ و ٣٦ ساڵ و كوڕێكی تەمەن ١٧ ساڵ، تووشبووێكیان نیشانەی نەخۆشی هەیە، تووشبووانی تر هەمووی بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی سەردەم لە قەزای ڕانیە.
یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەكی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە