05/06/2020 400 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. کاڵچۆ سیستمی 5 گۆڕانکاری جێبەجێ دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریدا هاوشێوەی خولی نایابی ئینگلیزی لە خولی ئیتاڵیشدا یانەکان بتوانن 5 گۆڕانکاری لە یەک یاریدا ئەنجام بدەن.

 
لە پێگەی تایبەت بەخۆی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو ئاسانکاری زیاتر یانەکان دەتوانن لە یەک یاریدا 5 گۆڕانکاری ئەنجام بدەن، ئەمەش پاش ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفای مانگی ڕابردوو ڕێگەیدا خولەکان ئەو شێوازە تازەیە جێبەجێ بکەن.

بەڵام یەکێتییەکە مەرجی بۆ 5 گۆڕانکارییەکە داناوە و دەبێت هەر 5 گۆڕانکارییەکە بەسەر 3 کاتی جیاوازی یارییەکەدا دابەش بکرێت و ڕێگە نادرێت یانەیەک لە 5 کاتی جیاوازدا هەر پێنج گۆڕانکارییەکە ئەنجام بدات.

جێی ئاماژەیە 12ی ئەم مانگە جامی ئیتاڵی و 20 ئەم مانگەش خولی ئیتاڵی دەست پێ دەکاتەوە و وا بڕیاریشە هەر سێ ڕۆژ جارێک یارییەک ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

سەرەتا