05/06/2020
603 جار خوێنراوەتەوە
تهندروستی سلێمانی ژمارەی قەرەوێڵهكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا زیاد دهكات
پهیام
لەگەڵ هەڵكشانی بەرچاوی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی ئەو قەرەوێڵانەی تایبەت كراون بە تووشبووان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانییەوە زیاد كراوە.
لەبارەی هۆكاری زیادبوونی تووشبوان، دكتۆر شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە رایگەیاند: زیادبوونی ئاكماری تووشبووان بۆ سێ هۆكار دەگەرێتەوە، لەوانە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەڵكشانێكی بەرچاوی لە ناكاو روویدا، دووەمیش پەتاكە لە وڵاتانی دەوروبەر بەردەوامە، هەروەها بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و نەوەستاندنی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تەشەنەی ڤایرۆسەكە تیایدا بەردەوامە، بەتایبەت لەگەڵ ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە