04/06/2020
981 جار خوێنراوەتەوە
یاسین مهحمود: كۆمهڵی ئیسلامی بهردهوام لهخهمی خهڵكو وڵاتدا بووه
پهیام
بهبۆنهی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئهمیرو ئهندامانی ئهنجومهنی سیاسیو سهركردایهتی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان دهكات.
بەڕێز : مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی
بابەت : بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.
لەدڵەوە پیرۆزبایی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامیتان لێدەکەین و ئەم یادە لە سەرجەم ئەندام و كادر و لایەنگرانتان پیرۆز دەكەین.
بەناوی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و تەواوی هاوڕێیانم پیرۆزبایی ساڵیادی حزبەکەتان لێ دەکەین و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بەرەوپێشچوون و سەركەوتنی زیاتری وڵاتەکەمان و ئاسۆی پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی و ئاوەدانی ڕوونترو ڕۆشنتر بێت لە سایەتاندا.
ماوەی 19 ساڵی كاركردنی كۆمەڵی ئیسلامی، وەک بەشدار لەحکومەت و ئۆپۆزسیۆنیشدا، هەڵوێستە ئاینیی و مرۆیی و نەتەوەییەکانی جێی ستایش و ڕێز بووە و بەردەوام لەبیری خەم و کۆژانەکانی خەڵک و وڵاتدا بووە، تەمەنا دەکەین بارتەقای خەمخۆریی و ڕاستگۆیتان خێروخۆشی و بەردەوامی بێتەڕێتان.
جارێکی دیکە، ئەم یادە پڕ شکۆیەتان لێ پیرۆز بێ و یەزدانی مەزن یاوەری خێرو خۆشیتان بێت.
براتان
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە